ویكیلیكس پیلانێكی یەكێتی دژی پەكەكە ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
 
لە راپۆرتێكدا كە ویكیلیكس بڵاوی كردۆتەوە یەكێتی نشتیمانی كوردستان هەماهەنگی دەكات لەدژی پەكەكە دەلێت کە چەند ڕێگەیەکی تری جیاواز و تایبەت بگرنەبەر و بەردەوام بن لە دژایەتی کردنی پەکەکە، بەنمونە: زیاتر بەهێزکردنی بازگەکان بۆ ڕێگریکردن لەهاتوچۆی ئەندامانی پەکەکەو توندکردنی خاڵە پشکنینەکانی ناو فرۆکەخانەو پشکنینی گەشتیارەکانی بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ. ئەو پارێزگایەی کەلەژێر دەسەلاتی یەکێتی دایە (مەبەست لێی سلێمانییە) ئەگەرچی سنوری لەگەڵ تورکیادا نیە، بەڵام چیای قەندیل دەکەوێتە ئەو پارێزگایەو پەکەکە تیایدا جێگیربووە.
 
 
 
 
لەکۆبونەوەی ١٢ی نۆڤەمبەردا،ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکێتی (مەلا بەختیار) ئاماژەی بەوە کرد کە لە ٣ی نۆڤەمبەردا تەواوی ئۆفیسەکانی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستانیان (پەچەدەکە) داخستووە کە سەر بەپەکەکەن و دژی هەر چالاکییەك دەوەستنەوە کە ئەنجام بدرێت لەلایەن پەکەکەو ڕێگری لە هەر جموجؤڵێکیان دەکرێت لە پارێزگای سلێمانی لەلایەن پێشمەرگەکانی یەکێتییەوە.هەروەها، مەلا بەختیار لەلایەکی ترەوە رایگەیاندووە کە “پەکەکە لێرە میوانە، بەلام خۆیان خۆیان دەژیەنن و ئێمە هیچ پشتیگرییەکیان ناکەین” ، بەردەوام دەبێت لە قسەکانی و دەڵێت “ئێمە لەگەڵ پەکەکەدا هاوڕا نین و ئێمە ئارەزوو ناکەین شەڕ لەگەڵ تورکیادا هەڵگیرسێنین”
 
 
 
 
هەر لەراپۆرتەكە دا هاتووە، مستەفای سەید قادر جێگری فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی و به پرسى هيزه كانى ٧٠ رایدەگەیەنێت کە هێزەکەی وەڵامی هێرشەکانی تورکیا ناداتەوە ، بەتایبەت ئەگەر هێرشەکانی تورکیا تەنها بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە بێت و ئوپراسيونه كان بو لاوازى ئه وان بيت . هەروەها دەڵێت: “هێزەکەی زۆر بەتوندی سنورەکانی چالاكى پەکەکەیان کۆنتڕۆل کردووەو لەمەودوا ڕێگەنادەین هیچ ڕاگەیاندکارو میدیایەكى ناوخوى و بيانى بچێتە ئەو ناوچەیە” ، وە جەحت دەکاتەوە لەوەی کە هەموو ئۆفیس و بارەگاکانی پەچەدەکە (پارتى چاره سه رى ديموكرات) لە سلێمانی داخراون.
 
 
 
 
هەر لەو راپۆرتەی ویكیلیكس دا هاتووە کامەران ئەحمەد بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد کە دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێم بەرەسمی داوایان لێکردوین کە ڕێگەنەدەین هیچ ئەندام و لایەنگرێکی پەکەکە گەشت بکەن و خاڵەپشکنینەکانی ناو فرۆکەخانە بەرامبەر گەشتیاران توندتر بکەین.
 
جی باسە ئەم راپۆرتە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن ریان کرۆکەری باڵیۆزی ئەمریکای ئەوسا ئامادەکراوەو بەنهینی نێردراوە بۆ ئەمریکا و پیگەی ویکیلیکس ئاشکرای كردووه .
Back to top button