یوسف محەمەد تاكە رێگری بەردەمی پارتی نیە بەڵكو گۆڕان و یەكێتيە
رێكان سەباح
دژایەتی پارتی لە سنوری سلێمانی بەشێوەیەك گەشەی پێدەدرێت، كە خەریكە دەبێتە ئایدۆلۆژی هەموو ئەو هێزانەی كە لەچەقی سلێمانی دا خۆیان مەلاس داوە، لە هەوڵی رێبەرایەتی كردنی ئەو حەوزە دان، كە پێ دەگوترێت جەماوەری ئەنتی پارتی، بێ ئەوەی بزانێت بۆچی دژی پارتین!!، ئا لێرەدا، شوێنی یوسف محەمەد، لەناو چەقی ئەو فەوزایەی كە هەر باڵە و لەپاش نەوشێرواندا، لەهەوڵی ئەوەدان نوێنەرایەتی ميراسە بكات، یاری بە كارتی یوسف محەمەد وەك سەرۆكی پەرلەمان دەكەن، یوسف محەمەد نەك ناوێكە بۆ بیانوو هێنانەوە و كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، بەڵكو هیچ یەكێك لە باڵە جیاوازەكانی ناو گۆڕان و یەكێتیش رێگا بە گەرانەوەی یوسف محەمەد نادەن، بگەرێتەوە پەرلەمانی كوردستان!! چونكە بەگەرانەوەی یوسف محەمەد، باڵ و شوێنی یوسف محەمەد لە ناو حەوزی ئەنتی پارتی دا بەرجەستەی رێبەرێكی شیاوی دوژمنایەتی پارتی دەكات بۆ جەماوەری ئەنتی پارتی، ئەمەش بۆ هیچ یەكێك لە باڵەكانی ناو گۆڕان، یەكێتی جێگایی قبوڵكردن نیە”.
چەند زانیاریەك هەیە كە باس لەوە دەكەن، یوسف محەمەد چەند جارێك داوایی بینینی بەرپرسانی پارتی و بارزانی كردووە، ئەمەش تا چ رادەیەك لەسیاقی دۆخی سیاسی ناو سلێمانی دەتوانرێت شوێنی هەبێت یان خوێنەوەی بۆ بكرێت، كە بۆچی یوسف محەمەد، دەچێتە دیداری بارزانی و پارتی؟ ئەمە لەكوێی بەرژەوەندیەكانی گۆڕاندایە؟ چ بەرژەوەندیەكی یوسف محەمەد لەو دیدارە بەرجەستی دەكات؟ بێگۆمان كۆمەڵێك پرسیار دەهێنێتە پێشەوە، كە ئێمە رادەكێشێت بۆ خوێنەوەی دۆخی وردی ناو گۆڕان، پاش وەفاتی نەوشێروان مستەفا، فرە ئایدۆلۆژی و جەمسەری لەناو گۆڕاندا كە لە كەسی نەوشێرواندا یەك رەنگ ببوون، لەئێستادا هیچ قیادەیەكی نزیك لەكەسایەتی نەوشێروان ناتوانێت، ئەو فرە رەنگیە كۆبكاتەوە، بەڵام ئەوەی دەتوانێت گۆڕان لەخۆی كۆبكاتەوە، تەنها پاڵاوانەكانی ئەنتی پارتین، كە لەئێستادا لەناو گۆڕاندا، كێبركێی لەسەر حەوزی بێ رێبەری ئەو جەماوەرە دەكەن، كە تەنها دژایەتی پارتی كۆیان دەكاتەوە”.
تاوەكو ئێستا زۆر لەبارەی گەرانەوەی یوسف محەمەد بۆ سەرۆكی پەرلەمان و پارتی دەگوترێت و دەورژێنرێت، بەڵام ئەو جۆڕە سادەگۆیە و سادە بیركردنەوەیە، تەنها بۆ پەمپ دانی ئەنتی پارتیەكانە، كە لێرەشدا دەیانەوێت بلێن پارتی رێگری دەكات، لە یوسف محەمەد و كارا كردنەوەی پەرلەمان. بەڵام كاتێك پارتی رێگای دا یوسف محەمەد سەرۆكایەتی دانیشتنێێكی پەرلەمان بكات، بێگومان بۆ پارتی دانیشتنێك و بەردەوامی هیچ بەربەست نیە، سازبوونی دیدی پارتی بۆ قوربانی دان بەهەموو كێشەكانی لەپێناو ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان، ئەوەندە بەرجەستەیە، كە هەر كەسێك لەدونیای دەرەوەی ئەنتی پارتی لەوە تێدەگات، لەنێوان یوسف و برزۆ و رابوون، بێگومان هیچ جیاوازیەك نیە، كەوایە ئەمە كێیە رێگرە لە گەرانەوەی یوسف محەمەد، بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان؟ ئەمە ئەو پرسیارە سادەیە، كە دەتوانرێت زۆر بەراشكاوەنە بلێن فرە باڵە جیاوازەكانی تامەزرۆی حەوزی ئەنتی پارتی لە سلێمانی رێگرە لەبەردەم یوسف محەمەد، نەك پارتی، چونكە بەگەرانەوەی یوسف محەمەد، بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان، قارەمانی میراسی ئەنتی پارتی بێ رێبەر دەبێت، ئەمەش نەك بۆ یەكێتی بۆ باڵەكانی گۆڕانیش جێگای قبوڵكردن نیە، هەر بۆیە لەو سونگەیەوە، دەكرێت یوسف محەمەد، هەوڵی دابێت كە دیداری هەبێت لەگەڵ پارتی دا”.
گەرانەوەی یوسف محەمەد هیچ كاریگەریەكی لەسەر هەڵوێست و ئاراستە و جەماوەری پارتی ناكات، بەڵكو بەپێچەوانەوە، ئەگەر بابەتی گەرانەوەی یوسف محەمەد دەبێتە هۆكاری یەكرێزی لایانە سیاسیەكان، بۆ پشگیری لە ریفراندۆم، بێگومان پارتی هەر زوو، ئەو رێگایەی گرتبووە بەر، بەڵام لەئێستادا تا رادەیەك پارتی لەو تەپ و تۆزەی ناو گۆڕان باش تێدەگات گەرانەوەی یوسف محەمەد هیچ لەدۆخەكە ناگۆڕێت، واقیعی ناو گۆڕان بابەتێكی ترە، پۆپۆلیستەكان ناو گۆڕان لەكاتی پێشنیاری پارتی و یەكێتی دا، (كە شیاوی دانووستاندن و قسە كردن بوو لەسەری) ئەوەندە تەهدیدی گۆڕانیان كرد، ئەوەندە رێگایان نەدا خوێنەوەی بۆ بكرێت، هەر بۆیە رەد كردنەوەی گۆڕان بەو پەلە پەلیە، دەرخەری دۆخی ئاڵۆز و قبوڵنەكراوی گەرانەوەی یوسف محەمەد بوو لەناو گۆڕاندا، ئەمەش بەتەواوی بۆ هەموو خەڵك وێنای كرا، پێشنیارەكەش كە وا وێنا بووە پێشنیاری یەكێتی بێت، بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان و ئاشكرا كردنی زانیاریەكان لەلایان ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، و رەدوو كەوتنی كۆمەڵیش، وێنای باشی ئەوەی پیشاندا، كە هیچ یەكێك لەمانە رێگا بە دروست بوونی قارەمانی سەر میراسی ئەنتی پارتی نادەن، هەر یەكەو لەمانە لە حیسابی سیاسی و تەسفیەی خۆی دایە، لەگەڵ گۆرانی پاش كاك نەوشێروان”.