جۆن مه‌ككه‌ین: ئێستا كاتی گۆڕینی رژێمی ئێرانه‌

خواكوڕك
دوای دەست بەكار بوونی كابینەی نوێی ترەمپ فشارەكانی سەر وڵاتی ئێران زیادی كردووە بە بەراورد لەگەڵ كابینەی پێشووتر, ئەمەش بە هۆی سیاسیەتی كۆماریەكانە لە بەرامبەر رژێمی ئێران, سیناتۆرێكی دیاری كۆماریەكانیش دەلێت:” ئێستا كاتی گۆڕینی رژێمی ئێرانە.
جۆن مه‌ككه‌ین، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كان و سه‌رۆكی لێژنه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئێستا كاتی گۆڕینی رژێمی ئێرانه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی خواست و هیواكانی گه‌لانی ئێرانە.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتنێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه‌ ره‌زا په‌هله‌وی كوڕی شای پێشووی ئێران ئاماده‌ی بوو، مه‌ككه‌ین رایگه‌یاند، پرسی گۆڕینی رژێمی ئێران “زۆر گرنگه‌” و ئێستا كاتی به‌دیهێنانی دیموكراتییه‌تێكی كارا و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و كراوه‌یه‌ له‌و وڵاته‌.
به‌ گویره‌ی وێبسایتی “ته‌قاتوع”ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، مه‌ككه‌ین راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌و رێڕه‌و “كۆریدۆر”ه‌ی ئێران سه‌رقاڵی بنیاتنانیه‌تی كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ تارانه‌وه‌ بگاته‌ لوبنان، كارێكی “مه‌ترسیداره‌”، هاوكات ره‌خنه‌ی له‌ ئیداره‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكاش گرت له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران.
مه‌ككه‌ین گوتیشی: جگە لەوەی هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانی ئێرانی بۆ تیرۆر و تیرۆریستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئیدانه‌ كرد ئەوا ئیداره‌ی ئۆباما له‌ داكۆكیكردن له‌ ئازادی و دیموكراسی شكستی هێنا.

Back to top button