پەكەكە هەوڵ دەدات ئیدارەی خانەسۆر بە كانتۆنەكانی ڕۆژئاوا ببەستێتەوە

خواكوڕك
لەگەڵ كۆنتڕۆلكردنەوەی شنگاڵ و دەوروبەری لە دەست تیرۆریستانی داعش پەكەكە چەند بنكەو بارەگایەكی لە سنوری خانە سۆر و شنگاڵ كردوونەتەوە, بەرپرسی ئەنجومەنی شنگال ئاماژە بەوە دەكات كە هەوڵی پەكەكە لە شنگال بەردەوامە و دەیەوێت گرفتی ئیداری بۆ ناوچەكە دروست بكات.
وەیسی نایف، سەرۆكی ئەنجومەنی شنگال لە بارەی بوونی پەكەكە لە سنوری خانە سۆرو شنگاڵ رایگەیاندووە:” پەكەكە هەوڵی زۆر دەدات كە ئیدارەی خانەسۆر بە ڕۆژئاوای كوردستان ببەستێتەوە، بۆ ئەمەش دەستی كردووە بە سەرەڕۆیی ئیداری و لە هەندێك شوێن دەیەوێت فەرمانی كارگێڕیی كانتۆنەكان لە خانەسۆر جێبەجێ بكات، بەڵام دڵنیایان دەكەینەوە ناتوانن تەجاوزی ئیداریی بۆ سەر یەك بست خاكی ئێمەوە بكەن، ئەو هەوڵانەی دەیكەن بۆ ئەو ناوچەیە بێ ئومێدییە لە شكستیان”.
ئەوەشی خستەڕوو “پەكەكە بەردەوام دەیەوێت لە ڕۆژئاوای كوردستان خەڵكی خۆیان بهێننە خانەسۆر و تەحەكوم بە ئیدارەی ئەو ناوچانەوە بكەن بۆ ئەوەش چەندین خەڵكیان چەكدار كردووە و لە و سنوورانە جێگیریان كردوون.”

Back to top button