وەزیری ئیتڵاعات بەدرۆ دەخرێتەوە
خواكوڕك
دوای ئەوەی چوارشەممەی ڕابردوو شەڕێکی قورس سوپای ئێران و سوپای فورقانی بەلوچیەکان ڕویدا و چەندین ئەفسەرو سەربازی ئێرانی و ژمارەیەک چەکداری بەلوچی کوژران،وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاند هێزەکانی وڵاتەکەی سێ چەکداری ئەو هێزانەیان بەدیل گرتووەو زانیاری گرنگیان لێوە دەست خستون.
لە هەمبەر ئەو وتانەی وەزیری ئێتڵاعات،سەرکردەی مەیدانی چەکدارانی فورقان مەخاوی کەلاش ڕایگەیاند ئەو وتانەی مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتڵاعات دوورە لە ڕاستیەوەو هیچ چەکدارێکیان نەکەوتۆتە دەست سوپای ئێران،چونکە چەکدارەکان دووای کوشتنی دەیان ئەفسەرو سەربازی ئێرانی خۆیان نەداوە بەدەستەوەو تا دوا هەناسە جەنگاون و دوای دوو کاتژمێر بەرگری دواتر پلەی شەهادەتیان هەڵبژاردووە نەک خۆ تەسلیم کردن بە هێزە ئێرانیەکان.