كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی قایمقامی هەولێر چەقۆ كێش دەرچوو

خواكوڕك

دوای ئەوەی لەسەر ئاستی حكومەتی خۆجێی هەولێر بزووتنەوەی گۆڕان چەند ناوێكی وەك كاندیدی حزبەكەی دیاری كرد لە ئەگەری رێككەوتن لەگەڵ براوەیی یەكەم و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی پۆستیان پێبدات, لە نێوانیاندا كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی قایمقامی هەولێر لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەستگیردەكرێت.
خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی تەناهی تایبەتی زانیووە كە لە چەند رۆژی رابردوو ئازاد چۆمانی هەڵسوڕاوی گۆڕان و كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی قایمقامی هەولێر لەسەر بابەتێكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ چەند كەسێك بەشەڕ هاتووە و چەقۆیی بەكار هێناوە بەبڕیاری دادوەر دەستگیركراوە.
بەپێی ئەو گوتەی ئەو سەرچاوەیە كاندیدەكەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆماوەی نزیكەی هەفتەیەكە دەستگیركراوە و لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری دادگا دەكات سەبارەت بە چارەنووسی.
جێی وەبیر هێنانەوەیە لەماوەی ڕابردوودا و لەكاتی دابەشكردنی پۆستەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئازاد چۆمانی كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بوو بۆ پۆستی قایمقامیەتی ناوەندی پارێزگای هەولێر.

Back to top button