سوپای ئه‌مریكا فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوری خسته‌ خواره‌وه‌

خواكوڕك

سوپای ئه‌مریكا فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوپای سوریایی خسته‌ خواره‌وه‌ له‌ كاتێكدا فرۆكه‌ سه‌ربازییه‌ سورییه‌كه‌ بوردۆمانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌كرد له‌ سوریا.

سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی سوپای ئەمریكا ڕایگەیاندوه‌”پاش ئه‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوری بۆمبارانی شوێنێكی نزیك له‌ له‌و هێزانه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌مریكا هاوكار و پاڵپشتیانه‌، بۆیه‌ ده‌ست به‌جێ سوپای ئه‌مریكا فرۆكه‌ سورییه‌كه‌ی خستۆته‌ خواره‌وه‌ و تێكی شكاندوه‌.

سەركردایەتی ناوەندی ئەمریكا له‌ بەیاننامەیەكیدا رایگه‌یاندوه‌”فڕۆكەیەكیان خستە خوارەوە لەكاتێكدا بەرگریان لەو هێزانە دەكرد كە پشتیوانیان لێدەكەن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ لەماوەی ڕابردوودا سوپای سوریا ڕایگەیاندبوو، هێزی هاوپەیمانان بە سەركردایەتی ئەمریكا یەكێك لە فڕۆكە جەنگییەكانی خستۆتە خوارەوە لەكاتێكدا فڕۆكەكەیان لە ئەركێكدا بوون دژی گروپە چەكدارەكانی داعش.

Back to top button