كچێكی دیكهی كوردی ئێزیدی له چنگی داعش رزگار كرا
خواكوڕك
بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند” دوێنێ یەکشەممە 18/6/2017 کچێکی دیکەی ئێزدی لە دهستی داعش ڕزگار کرا و گهڕاندمانهوه نێو خانهواده و كهس و كارهكهی.
(حسێن قائیدی) بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی رایگهیاند ”بە هەوڵی نووسینگەکەمان و هێزە ئەمنییەکان توانیمان کچێکی دیکەی كوردی ئێزیدی بە ناوی (ناجی صاڵح) تەمەن ١١ ساڵ، خەڵکی سیبا شێخ خدری سەر بە قەزای شنگال ڕزگار بکەین و هەوڵ و بزاڤەکانمان بەردەوام دەبن و لە ئایندەدا هەوڵ دەدەین ئەوانەی دیکەش ڕزگار بکەین، كه حكومهتی ههرێمی كوردستان ههوڵێكی زۆر دهدات بۆ ئهوهی ههمووان رزگار بكرێن.
(قائیدی)، دەربارەی دوایین ئاماری ڕفێنراوانكان ئهوهی راگهیاند ”تا ئیستا 3031 کەس لە چنگی داعش ڕزگار کراون و زیاتر لە 3300 کەس لە دەستیاندا ماون.