سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نێو پارتی: هه‌واڵێكی سایتی شارپرێس به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ و به‌ ناڕاستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی سایتی هه‌واڵی شارپرێس هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاندبوو” كه‌ پارتی پێشنیاری كردووه‌ بۆ یه‌كێتی كه‌ (د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د صاڵح) له‌ كۆمیته‌ی ریفراندۆمدا به‌رپرسیاره‌تی وه‌رگرێته‌؛ سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ سه‌رله‌به‌ری به‌درۆ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات، راشیده‌گه‌ێنێت” نە پێشنیازی لەو جۆرە كراوە و نە رەت كراوەتەوە. نەشمانزانیوە (دكتۆر بەرهەم) دژی ریفراندۆم بێت.”
دەربارەی هەواڵێكی سایتی (شار پرێس) كە گوایە پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیاری بۆ (دكتۆر بەرهەم سالح) كردووە لە كۆمیتەی ریفراندۆمدا بەرپرسیاریی وەربگرێت، بەڵام ناوبراو رەتی كردووەتەوە، چونكە گوایە لەگەڵ ریفراندۆم نییە، سەرچاوەیەكی پارتی له‌سه‌ر ئه‌م هەواڵە رایده‌گه‌ێنێت” سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌كه‌ درۆیه‌ و هیچ شتێكی وا له‌ ئارانه‌بووه‌ و نه‌ پێشنیاری وا كراوه‌ نه‌ زانیویشمانه‌ كه‌ دكتۆر به‌رهه‌م دژ به‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان بێ.
سەرچاوەكەی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکات سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی كە “ئەو جۆرە سایت و كەناڵانە لە كوێوە ئەم زانیارییە بێ ئەسل و ئەساس و چەواشەكارییانە دەهێنن و، چۆن رێ بە خۆیان دەدەن بڵاویان بكەنەوە، بۆیه‌ رایده‌گه‌ێنین كه‌ سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌كه‌ بوختان و درۆیه‌ و راست نیه‌.

Back to top button