توركیا هێزێكی زۆری ره‌وانه‌ی قه‌ته‌ر كرد ئه‌گه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ هه‌یه‌

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی ووڵاتی قه‌ته‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك  له‌ ووڵاتانی كه‌نداو تێكچوو و ئابلوقه‌ درا، حكومه‌تی توركیا ئه‌مڕۆ هێزێكی زرۆی ره‌وانه‌ی ده‌وحه‌ كرد و له‌وێ جێگیر بوون بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێك بكرێته‌ سه‌ر قه‌ته‌ر.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریی قەتەر تێیدا هاتووه‌” هێزەکەی سوپای تورکیا رۆژی یەکشەممە 18/6/2017 گەیشتووەتە قەتەر، بەبێ ئەوەی ژمارەیسەربازەکان ئاشکرا بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ له‌ ده‌وحه‌ جێگیر بوون و ئاماده‌ باشن.

وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌” كه‌ هێزەكه‌ لە سەربازگەی (تاریقی کوڕی زیاد)  لە دەوحەی پایتەختی قەتەر جێگیر کراون و دەستیان بە مەشقی سەربازیی چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کردووە.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت چوونی ئه‌م هێزه‌ توركییه‌ له‌ كاتێكدایه‌” كه‌ ووڵاتی قه‌ته‌ر په‌یوه‌ندییه‌ دیبڵۆماسی و ئابووریی و سه‌ربازییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ووڵاتی عه‌ره‌بی تێكده‌چیت له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ (سعودیه‌ و میسر) كه‌ دیاترینن، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ توركیا پاڵپشتی خۆی بۆ قه‌ته‌ر راگه‌یاند و ئاماده‌ی پشتیوانیكردنیه‌تی.

 

Back to top button