كه‌شناسی پێشبینیه‌كانی بۆ كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێ راگه‌یاند

خواكوڕك

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە،كه‌ ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و رۆژێكی گه‌رم ده‌بێ.

ئەمڕۆ دووشەممە 19/6/2017 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ھێما بۆ ئەوەش دەکات، کە سبەی سێشەممە 20/6/2017، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، هه‌روه‌ها سبه‌ینێ خێرایی با زیا ده‌بێ و ئه‌گه‌ر درووستبوونی خۆل و تۆز هه‌یه‌، پله‌ی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زێت.

Back to top button