عه‌بادی سه‌ردانی دوو ووڵاتی دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌كتری ده‌كات
خواكوڕك
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وا بڕیاره به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌ردانی هه‌رسێ ووڵاتی (ئێران و كوێت و سعودیه) ده‌كات و چه‌ندین پرس تاوتوێده‌كات له سه‌فه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێی.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه (حەیدەر عەبادی) سەرۆک وەزیرانی عێراق گه‌شتێكی چه‌ند رۆژه ئه‌نجام بدات و له گه‌شته‌كه‌ی سه‌ردانی چه‌ند ووڵاتێك بكات له وانه (سعودیه و كوێت و ئێران) و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و ووڵاتانه كۆببێته‌وه تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و شه‌ری دژ به تیرۆر و بارودۆخی ناوچه‌كه له كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێ.
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی له كاتێكدایه” كه سعودیە و ئێران دوژمنایەتیی سەرسەختی یەکتر دەکەن و سەرۆکایەتیی دوو بەرەی دژ بەیەک دەکەن، ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لێكدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی جیاواز درووستبكات.