دواین سیناریۆكانی باڵێكی یەكێتی و كۆمەڵ و گۆڕان ئاشكرا دەبێت لەسلێمانی

خواكوڕك

 

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح په‌رله‌مانتار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت “ماوه‌یه‌که‌، ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی له‌ سلێمانی به‌ ناشرینترین شێوه‌ تیرۆرکراون، ئاسایش چه‌ندین به‌ڵگه‌ی له‌به‌رده‌سته‌و پێنج به‌رپرسی باڵای ئاسایش لێکۆڵینه‌وه‌یان لێکردووه‌، چه‌ند که‌سێکیش به‌ تۆمه‌تی ئه‌م تاوانانه‌ ده‌ستگیرکرا، که‌ یه‌کێکیان ئه‌و کادیره‌ی پارتی بوو، که‌ ئه‌مڕۆ ئازادکرا”

 

هەر لەسەر ئازاد كردنی ئەیوب ریشە، سۆران عومەر بەناوی سەرۆكی مافی مرۆڤ داوای روونكردنەوەی لە ئاسایش كردووە، دەلێت “پێویسته‌ ڕونكردنه‌وه‌ بدرێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن كه‌سێك كه‌تۆمه‌تبار بێت به‌ چه‌ندین تاوانی كوشتن و ڕفاندن و سوتاندنی ئینسان و بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، پێنج شه‌مه‌ بگیرێ دوو شه‌مه‌ ئازاد ده‌كرێت!.

 

لەبەرامبەر دا ئه‌و كاديره‌ى پارتى ، كه‌ له‌ لايه‌ن ئاسايشى سلێمانييه‌وه‌ ده‌ستگيركرابوو، رايگه‌ياند، به‌ بڕيارى دادگا ئازاد كرام. ئه‌يوب ريشه‌، له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، به‌ بڕيارى دادگا ده‌ستگير نه‌كراووم، به‌ڵام به‌ بڕيارى دادگا ئازاد كرام.گوتيشى: له‌ ئاسايش تۆمه‌تى كوشتن و به‌كارهێنانى مادده‌ى سڕكه‌ريان خستبووه‌ پاڵم، به‌ڵام سه‌لماندم كه‌ من دوور و نزيك په‌يوه‌نديم به‌و جۆره‌ تۆمه‌تانه‌وه‌ نييه‌. هه‌روه‌ها گوتى: ده‌ستگيركردنه‌كه‌م سياسيى بووه‌ و له‌ رووى ده‌روونييه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دراووم.
لەبەرامبەردا چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم لێدوان و بۆچوونانەی پەرلەمانتار و ئەندامانی یەكێتی لەسەر ئەو كادیرەی پارتی خیلافی زۆری تێدایە، سەرەتا دەبێت پێمان بلێن ئەو هەموو كوشتارگەیەی كە عەلی حمە ساڵح و سۆران عومەر باسی دەكەن بۆ شاردراوەتەوە، بۆ كاتێك لەهەولێر و دهۆك بچووكترین رووداو مانشێتی سەرەكی میدیای ئەوانە بۆچی ئەو هەموو كوشتارگەیەی كە باس دەكەن نەبووە هەواڵی میدیاكان، كوان بۆ شاردراوەتەوە.

 

هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، ئەمە هەماهەنگیەكی سیاسی لەپشتە، سێ لایانی سیاسی دەیانەوێت، بەهەر شێوەیەك بێت كادیر و ئەندامانی پارتی بخەنە ناو بازنەی تاوان بۆ ئەوەی ئەو شارە جێ بهێلن، كە ئەمەش تەنها لە ترسی تەشەنەكانی پارتی لەو شارەوە دێت، نەك بابەتێكی یاسای و كوشتارگە لەناكاو پەیابوەكەی ئەوان وەك سیناریۆ بۆ تۆمەتبار كردنی،

Back to top button