گۆڕان لیستی هاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵ رەد كردەوە

خواكوڕك 

رێكخستنەكانی كۆمەڵی ئیسلامی لیستی هاوبەش لەگەڵ لایانە ئیسلامیەكان بەبیانووی ئەوەی كە خەباتی دوو ساڵەی تووندیان بەرامبەر بە پارتی، لەگەڵ لیستی هاوبەشی ئیسلامی بەفیرۆ نادەن، لییستی هاوبەشی ئیسلامیان رەد كردەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكانی پێشنیاریان بۆ لیستی هاوبەش لەگەڵ گۆڕان كردووە، گۆڕانیش لیستی هاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵ رەد كردۆتەوە”.

هەفتەنامەی رووداو، لە زاری سەرچاوەیەك ئاشكرای كردووە، رۆژی 14/6/2017 كۆبوونەوەیەك دوور لە چاوی میدیا لەنێوان گۆڕان و كۆمەڵ ئەنجامدراوەو كۆمەڵ پێشنیازەكەی بۆ گۆڕان كردووە، كە بەلیستێكی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردن بكەن بەڵام سەركردەكانی گۆڕان پڕۆژەكەیان رەتكردووەتەوەو رایانگەیاندووە “دەمانەوێت‌ قەبارەی خۆمان لەدوای كۆچی كاك نەوشیروان مستەفا بزانین”.

رێكخستنەكانی كۆمەڵی ئیسلامی پێیان وایە دوو ساڵەی هەڵوێستی تووندیان بەرامبەر بە پارتی، لەگەڵ كاری هاوبەشی ئیسلامیەكان، بەفیرۆ نادەن، چاویان لەوەیە بەرهەمی ئەو دوو ساڵەی دژایەتی پارتی وەربگرنەوە، ئەندام پەرلەمانێكی كۆمەڵ،  زانا رووستایی لەبارەی لیستی هاوبەشی ئیسلامییەكان دەڵێ‌: “كۆمەڵ كورسییەكانی زیاد بكات كەم ناكات، ئەگەر بە لیستێك لەگەڵ گۆڕان و لایەنەكانی دیكە بەشداریی هەڵبژاردن بكات. دەنگدەری ئیسلامی جێگیرە، ئەگەر ئیسلامییەكان بە یەك لیستیش بەشداری هەڵبژاردن بكەن ژمارەی كورسییەكانیان لەوەی ئێستا هەیە زیاد ناكات”.

سەرچاوەیەك لەبارەی ئەو هەڵوێستەی كۆمەڵ كە لەئێستادا لەناوەندی سیاسی كوردستاندا حیسابی لقێكی گۆڕانی بۆ دەكرێت، دەلێ” دژایەتی گۆڕان لە تێروانینی كۆمەڵ بۆ كۆكردنەوەی دەنگە، هەموو ئەو بانگێشانەی كە كۆمەڵ دەیكات، گەوجاندنی خەڵكە، ئەوەتا رێكخستنەكانی كۆمەڵی ئیسلامی پێیان وایە بەدژایەتی پارتی دەنگدەریان زیادی كردووە ئەمەش دێتە ئەو واتایە، كە كۆمەڵی ئیسلامی لە گوتارەكانی دا چەواشەكارە، تەنها لەپێناوی دەنگ دژی پارتیە”.

Back to top button