بۆمبێك لەنزیك سەنگەری پێشمەرگە تەقیەوە
خواكوڕك
فەرماندەی لیوای دووی پیادەی هێزی پێشمەرگەی(شوان شەمێرانی) رایدەگەێنێت، لە رۆژئاوای کەرکووک بۆمبێکی چێندراوی داعش لە نزیک سەنگەرێکی پێشمەرگە تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.
هەروەها ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە دەشلێین” رۆژی دووشەممە 19-6-2017، لە بەرزاییەکانی گوندی مامە لە رۆژئاوای کەرکووک، بۆمبێکی چێندراو بە ژمارەیەک پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە.بەهۆی تەقینەوەکە سێ پێشمەرگە بەسووکی برینداربوونە. عەقید شوان دەڵێت برینی هیچ لە پێشمەرگەکان قورس نییە، راستەوخۆ چارەسەری پێویستییان بۆ کراوە و هیچ مەترسییەکیان لەسەر ژیان نییە.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان زۆربەی ئەو ناوچانە كە بۆمرێژكرابوون پاك كراوەتەوە، بەڵام ناوە بەناوە بۆمبی چێنراو هەر ماوە و دەتەقێتەوە”.