دیندار دۆسكی 32 لایانی سیاسی بریاریان لە ریفراندۆم داوە بۆیە پرسێكی نیشتمانیە

خواكوڕك 

دامەزرێنەی یەكگرتووی ئیسلامی، لەبارەی بریاری ریفراندۆم و دیاری كردنی كاتی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان دەلێـ” ڕیفراندۆم پرۆسەیەکی نیشتمانی و نەتەوەییە و دەرفەتێک بۆ گەلی کورد ھەیە، کە زۆر لەبارە بۆ ئەوەی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، کە ئەمە خەونی ھەموو تاکێکی کوردە، ئەمەش لە ڕێی پرۆسەی ڕیفراندۆمەوە دەکرێت، بۆیە پێویستە ھەموو لایەک پشتگری لەو پرۆسەیە بکەین، لەبەر ئەوەی ئێستا کورد لەسەر ئاستی جیھان خاوەنی سەنگ و پێگەیەکی بەھێزە.”

دیندار دۆسكی دامەزرێنەی یەكگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێكی دا بۆ مالپەری فەرمی پارتی دەشلێـ”ئێستا دەرفەتێکی زۆر باش بۆ ھەرێمی کوردستان ھاتووەتە پێش، بۆ ئەوەی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، لەبەر ئەوەی ئێستا کورد لە ئاستی جیھان، خاوەنی سەنگ و پێگەیەکی بەھێزە، دەشلێـ”پێشتر ئەو وڵاتانەی کە خۆیان بە دژایەتیکردنی کورد سەرقاڵ دەکرد، ئێستا خۆیان کێشەیان ھەیە، بۆیە دەرفەتێکە ھەرێمی کوردستان لە ڕێی ڕیفراندۆمەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.”

هەروها دۆسكی دەشلێـ”یاسا نێودەوڵەتییەکان مافیان بە کورد داوە، ڕیفراندۆم بکات، بۆیە پێویستە ئێمەش مومارەسەی ئەو مافەی خۆمان بکەین و ڕیفراندۆم ئەنجام بدەین و زیاتر دوای نەخەین، چونکە کەس مافی ئەوەی نییە ڕێگریمان لێ بکات،  ڕوونیشی کردەوە: ”ئەو بیرکردنەوەیەی پێی وایە ڕیفراندۆم پرۆژەی تاکە لایەنێکە و حزبیە، بیرکردنەوەیەکی ھەڵەیە، چونکە ئەو پرۆسەیە مافی ھەموو تاکێکی کوردە بەبێ جیاوازی و خەڵک بڕیاری لەسەر دەدات، نەک لایەنەکان، بۆیە ئەوەی وا بیر دەکاتە،  خۆی زیانباردەبێ و بە خراپ بە سەریدا دەشکێتەوە، چونکە ئەمە پرۆسەیەکی نیشتمانییە و پێویستە ھەمووان پشتیوانی بین.”

هەروها دۆسكی لەبارەی بریاری ریفراندۆم و دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆم، دەشلێـ’زیاتر لە ٣٢ لایەنی سیاسی بە پێکھاتەکانیشەوە بڕیاریان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە داوە و پشتگیرییان کردووە، بۆیە ناتواندرێت، باس لەوە بکرێت، کە پرۆسەکە حزبییە، چونکە زۆرینەی لایەنەکانی ھەرێم لەگەڵ ئەو پرۆسەیەدان و ئەوانەی لەگەڵی نین، خۆیان ئەو بڕیارەیان داوە، کە پەراوێز بخرێن، دەنا ئێستا دەتوانن پشتگیری لەو پرۆسەیە بکەن، ڕایشیگەیاند: ”خەڵکی ھەرێمی کوردستان زۆر ھۆشیارە و بە حەماسەوە بەشداری لەو پرۆسەیەدا دەکەن و بە ”بەڵێ” دەنگی خۆیان دەدەن و بۆ جیھانی دەسەلمێنن، کە دەیانەوێت بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، بۆیە پرۆسەی ڕیفراندۆم سەرکەوتوو دەبێت.”

Back to top button