مه‌حمود سه‌نگاوى : دواى داعش ده‌یان شه‌ڕى تر چاوه‌ڕێمان ده‌كات
خواكوڕك
قۆناغی دوا داعش و مەترسیەكانی بۆتە چەقی گفتوگۆی هێزەكانی ناوەخۆی عێراق و نێودەوڵەتی، ئەمەش وا لە بەرپرسە سەربازیەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، كە بەردەوام هۆشدار لەمە شەڕی دوای داعش بدەن، لەنوێترین لێدوانی دا فەرنادەیەكی سەربازی دەلێت شەڕی پاش داعش لە عێراق سەرهەڵدانی دەیان شەڕی تر دەبێت”.
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و فەرماندەی سەربازی پێشمەرگە، مەحمود سەنگاوی دەلێـ” قۆناغى دواى داعش كۆتایهێنانى كێشه‌كانى هه‌رێم و شه‌ره‌كان نابێت ، به پێچه‌وانه‌وه ده‌یان شه‌رى تر چاوه‌رێمان ده‌كان “.
“مه‌حمود سه‌نگاوى ” ئه‌ندامى مه‌مته‌بى سیاسى یه‌كێتى و به‌رپرسى میحوه‌رى گه‌رمه‌سێرى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ، له میانى به‌شداریكردنى له ڕێوڕه‌سمى تایبه‌تى هاوكاریكردنى كه‌سوكارى شه‌هیدانى ده‌ستى داعش كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى له شارى سلێمانى ڕێكخرابوو له ووته‌یه‌كیدا ڕایگه‌یاند ” نابێت پێمان وابێت دواى شه‌ڕى داعش ئیتر شه‌ڕنه‌ماوه ،دواى داعش ده‌یان شه‌ڕى تر چاوه‌ڕێمان ده‌كات ،هه‌روه‌ها ده‌یان لاى تر هه‌یه پێیوایه ئه‌و ئازادییه‌ى له كوردستان هه‌یه زۆره‌و پێى وایه كه‌مى بكاته‌وه “.