دەوڵەتی یاسا هێرش دەكاتە سەر بارزانی و پێشمەرگە سەركردەیەكی یەكێتی وەڵام دەداتەوە

خواكوڕك
پاش سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتی هێزەكانی پێشمەرگە،محەمەد سەهیود سەركردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند “بەشداریی پێشمەرگە لەئازادكردنەوەی هەندێك گوندی سنووری موسڵ كارێكی ئاساییەو لەچوارچێوەی ڕێكخستنەكانی بەرگریی عێراقییە، بەڵام مانەوەیان لەو شوێنە ئازادكراوانەو گرێدانیان بەهەرێمی كوردستانەوە كارێكی قبوڵنەكراوە”.
 
محەمەد سەهیود، راشیگەیاند “مانەوەی پێشمەرگە لەو شوێنە ئازادكراوانە بەداگیركاری دادەنرێت، نەك ئازادكردن‌و مەترسیدارە بۆ سەر یەكپارچەیی خاكی عێراق‌و هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ هێزە داگیركەرەكانی توركیا لەباكووری عێراق”.
 
لەبەرامبەردا لیوا عەبدولڵا بۆر، فەرماندەی میحوەری خورماتووی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان: دەلێت ھەرگیز ھێزەکانی پێشمەرگە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان چۆڵ ناکات، لەبەر ئەوەی ئێمە بە خوێن ئەو سنوورانەمان پاراستووە و پێشمەرگە ھەمیشە ھێزێکی ئاشتیخواز بووە و بەرگری لە تەواوی پێکھاتە و مەزھەبە جیاجیاکان کردووە
.
هەر لەبارەی ئەگەر هێنانی سوپای عێراق بۆ ئەو دەڤەرەعەبدوڵڵا بۆر: تا ئێستا ھیچ بڕیارێک نییە کە سوپای عێراق ڕەوانەی خورماتوو بکرێت، ئەگەر حکوومەتی عێراق نیازی ناردنی سوپای ھەبێت، ئەو کاتە قسەی خۆمان دەبێت
Back to top button