تێریزا مه‌ى : دژى هه‌موو هێرشێكین بۆ سه‌ر موسڵمانان
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 19 ى 6 ى 2017 له به‌ریتانیا هێرشكرایه سه‌ر مزگه‌وتى “دارالرعایه الاسلامیه ” كه ئه‌م مزگه‌وته ده‌كه‌وێته نزیك مزگه‌وتى ” فینسبرى پارك ” ده‌كه‌وێته باكورى له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا”.
هێرشه‌كه‌ى ئه‌مرۆ بۆ سه‌ر نوێژخوێنانى مزگه‌وتى دار الرعایه الاسلامى كه به هۆیه‌وه كه‌سێك گیانى له ده‌ست دا‌و هه‌شت كه‌سى تریش بریندار بوون ، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و دوو له‌و كه‌سانه ده‌ستگیر كراون ئه‌ویتریش هه‌ڵهاتووه .
“تێریزامه‌ى” سه‌رۆككوه‌زیرانى به‌ریتانیا دواى ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ى نائاسایی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى به‌ریتانیا كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و ڕایگه‌یاند ” ئه‌و هێرشه‌ى كراوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتى ( دار الرعایه الاسلام) هێرشێكى تیرۆریستى بووه‌و هاوشێوه‌ى سه‌رجه‌م هێرشه تیرۆریستیه‌كانى دیكه‌ى به‌ریتانیا ، شه‌رمه‌زارى ده‌كه‌ین ئه‌نجامده‌رانى ده‌بێت بگه‌ن به سزاى خۆیان “.
سه‌رۆككوه‌زیرانى به‌ریتانیا ” تێریزا مه‌ى ” ڕاشیگه‌یاند ” حكومه‌ت پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێت كه پارێزگارى زیاتر له مزگه‌وته‌كانى به‌ریتانیا بكات و به تایبه‌ت كه نزیك ده‌بنه‌وه له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان هێى زیاتریان بۆ دابین ده‌كه‌ین و ده‌یانپارێزین ، ئامانج له‌م هێرشانه لێكجیا كردنه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى به‌ریتانیا بووه‌و حكومه‌ت دژى هه‌موو جۆره توندڕه‌وییه‌ك ده‌جه‌نگێت و ڕوبه‌رویان ده‌بێته‌وه و حكومه‌ت دژى ئه‌وانه‌یشه كه “رق له ئیسلام ” هه‌یه “.