هەرێمی كوردستان لە 5 وڵاتی ئۆپێك دەوڵەمەندترە
خواكوڕك
سەربەخۆبوونی هەرێمی كوردستان نەخشەی وزەی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت، چونكە لە رووی یەدەگەوە هەرێمی كوردستان دەبێتە هەشتەم گەورە وڵاتی نەوتی ئۆپێك و تەنانەت ھێندەی لیبیا یەدەگی نەوتی هەیە.
ھەروەھا لە رووی بەرهەمیشەوە پلەی هەژدەمینی جیهانی هەیه و جگە لەوەش 31 لەسەدی یەدەگی نەوتی عێراق لە هەرێمی كوردستان هەڵكەوتووە، بۆیه بەدەستھێنانی سەربەخۆیی بۆ هەرێمی كوردستان پێگەی عێراق لە بازاری جیهانی وزە لاواز دەكات و پشكیشی لە بازاڕی نەوتی ئۆپێك كەمدەكاتەوە.