فەرەیدوون عەبدولقادر: مەسعود بارزانی سەروەتێكە بۆ كوردستان
خواكوڕك
ئەندامێكی پێشووی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان دەڵێت: “بۆ ئەم دۆخەی ئێستا كاك مەسعودم بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێباشترە لە هەر كەسێكی دیكە”.
فەرەیدوون عەبدولقادر لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا گوتی: “ئەگەر كاك مەسعود واز لە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بهێنێت، دەچم داوایلێدەكەم وازنەهێنێت”، چونكە، وەك ئەندامەكەی پێشووی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، باسیدەكات “بارزانی بەفەرمی و غەیرەفەرمی سەرۆكایەتیی ئەم هەرێمە دەكات، سەرۆكی وڵاتان و پەرلەمانتاران و سەرۆكی حیزبەكان و كۆمپانیاكان و ژەنەڕاڵە بیانییەكان هەموویان دەناسێت”.
فەرەیدوون عەبدولقادر گوتیشی: “ئەمە سەروەتێكە، چۆن بیگۆڕمەوە بە كەسێكی نەشارەزا، لەكاتێكدا هێشتا دەوڵەت نیم و دەمەوێ كاربكەم بۆ سەربەخۆیی وڵات و میللەتەكەم؟”.