فەلاح مستەفا: ڕایگشتی جیهانی پشتگیری ڕیفراندۆم دەكات

خواكوڕك
پرسی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان لە ئێستادا لەسەر ئاستی دەرەوە زۆرترین قسەو باسی لە بارەوە دەكرێت,بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم ڕایگەیاند، كورد ئامادەبوو لەگەڵ بەغدا بمێنێتەوە، بەڵام ئەوان مافی كوردیان نەدا و كورد ڕیفراندۆم ئەنجام دەدات.

فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم بە ئاژانسی سپوتنیكی ڕوسی ڕاگەیاندووە ” گەلی كورد دەردە سەری و زوڵمی زۆری دیوە و لەبەر ئەوەش دەبێت چارەسەرێك بۆ ئەمە پەیدابكات كە سەربەخۆییە”.

وتوشیەتی “ڕایگشتی جیهانی پشتگیری ڕیفراندۆم دەكات و ئەوەی كە بڕیار دەدات ڕیفراندۆم بكات یان نە، گەلی كوردە نەك لایەنی دیكە”.

فەلاح مستەفا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوان تێدەگەن كە هەندێك وڵات نیگەرانن و دژی ڕیفراندۆمن و هەڵوێستی ئەو وڵاتانەش لەبەر پێوەر و پرنسیپی نێودەوڵەتییە.

جێی وەبیر هێنانەوەیە, ڕۆژی ٧ی حوزەیران، جگە لە گۆڕان و كۆمەڵ، بارزانی و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كۆبوونەوە و بڕیاریاندا ڕۆژی ٢٥ی ئەیلولی ئەمساڵ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بگرێتەوە.

Back to top button