دەریای ڕەش ڕەنگەكەی دەگۆڕێت

خواكوڕك
بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی (Fox News)ی ئەمریكی، ژمارەیەك زانای ئاژانسی ناسا گۆڕانێكیان لە ڕەنگی دەریای ڕەشدا دۆزیوەتەوە.

بەپێی زانیاری زاناكانی ناسا زۆربوونی ڕووەكە هەڵواسراوەكانی ناو دەریای ڕەش بووەتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی ئاوەكە لە شینی تێرەوە بۆ پیرۆزەیی.

زاناكان ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، كە زۆربوونی ڕووەكە هەڵواسراوەكان لەوانەیە ببێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی ئۆكسجین لەناو ئاوەكەدا و ئەوەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی گیاندارە دەریاییەكان.

ڕووەكە هەڵواسراوەكان بریتین لە بوونەوەری خۆڕسكی خۆراك خۆر كە لە كۆمەڵەی پلانكتۆنن كە قەبارەیان زۆر بچووكە، بەجۆرێك كە ناتوانرێت تەنیا بە چاوی ئاسایی ببینرێت. لەگەڵ ئەوەشدا لەكاتی كۆبوونەوەیان بە ڕێژەیەكی زۆر دەتوانرێت بەڕەنگێكی سەوزی بڵاوبووەوە لەسەر ڕووی ئاو ببینرێن و ئەوەش بەهۆی بوونی سەوزەماددە لەناو خانەكانیاندا.

Back to top button