هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێشرێكی فراوانی داعشیان تێك‌شكاند
خواكوڕك
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 20/6/2017 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنوری میحوه‌ری دووزخورماتوو، هێرشێكی گه‌وره داعشیان تێك‌شكاند.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه،كاتژمێر 2:30، تیرۆریستانی داعش له میحوه‌ری خورماتوو و به دیاریكراوی له گوندی زه‌رگه په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان دا، به‌ڵام هه‌ر زوو هێرشه‌كه‌یان تێكشكا له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشانی خورماتووش هاو سه‌نگه‌ر و پاڵپشت بوون بۆ هێزی پێشمه‌رگه و به پێی چه‌ند زانیارییه‌كیش داعش كوژراوی زۆری هه‌یه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش سه‌لامه‌تن.