جۆزێف دانفۆرد: پرسی ریفراندۆم بابه‌تێكی نێوخۆییه و په‌یوه‌یسته به بارزانی و عه‌بادی و عێراقییه‌كان
خواكوڕك
یه‌كێك له فه‌رمانده هه‌ره باڵاكانی سوپای ئه‌مریكا له پانێڵێكدا له سه‌ر پرسی ریفراندۆم رایده‌گه‌ێنێت” پرسی ریفراندۆم پرسێكی ناوخۆییه،بابه‌ته‌كه‌ش تایبه‌ته به به‌ڕێزان (عه‌بادی و بارزانی و خه‌ڵكی عێراق).
(جۆزێف دانفۆرد) فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی سوپای ئەمریکا له‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه رایده‌گه‌ێنێت”پرسی ریفراندۆمی کورد لە ھەرێمی کوردستان بۆ (سەرۆک مه‌سعود بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق حه‌يده‌ر عەبادی و خەڵکی عێراق) بەجێ ھێڵدراوە، ئه‌و پرسه‌ش بابه‌تێكی ناوخۆییه.
فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا لە پانێڵێكدا کە لە یانەی راگەیاندنی نیشتیمانی بۆ فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی سوپای ئەمریکا رێکخرا بوو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” کاری لەپێشینەی ئێمه لە عێراق شەڕی دژ بە داعش و سەقامگیری ناوچەکەیە و ریفراندۆمى کورد بابەتێکی ناوخۆییە.