محه‌مه ئه‌مین پێنجوێنی:ریفراندۆم ده‌رفه‌تێكی مێژوویه بۆ كورد ئه‌وه‌ی ویژدانی هه‌بێ نابێت دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان بێت
خواكوڕك
سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی دیاری سیاسی هه‌رێمی كوردستان، (محەمەد ئەمین پێنجوێنی) سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت” پیویسته هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان پشتگیری له ریفراندۆم بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ویژدانی هه‌بێت پێویسته پشتگیر بێت بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و پاڵپشتی ریفراندۆم بكات، چونكه ئێمه یه‌ك بین ووڵاتانیش پشتگیرمانن.
سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی سایی له كوردستان (محەمەد ئەمین پێنجوێنی)، بسهبارهت به پرسی ریفراندۆم رایگه‌یاندوه” ریفراندۆم ده‌رفه‌تێكی مێژوویه بۆ كورد، پێویسته هه‌مو لایه‌ك پاڵپشتی بكه‌ن، چونكه به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئێمه پشت ئه‌ستوورین و هه‌ركات بمانه‌وێت سه‌ربه‌خۆی خۆمان راده‌گه‌ێنین، و جیا ده‌بینه‌وه له عێراق.
پێنجوێنی زیاتر گوتویه‌تی” من بڕوام به‌وه نیه كه كه‌سێك ویژدانی هه‌بێت، بڵێ سه‌ربه‌خۆییم ناوێت، گرنگه هه‌موومان سه‌ربه‌خۆییمان بوێت و دوور بكه‌وینه‌وه له عێراق، ئه‌وه‌شی بڵێت من سهربهخۆیمی ناوێت، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی ده‌كات و هیچكات لیخۆشبوونی نیه به‌رامبه‌ر به میلله‌ت و ویژدانی خۆی.
بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانین هه‌ر میلله‌تێك مافی خۆیه‌تی له رووی یاساییه‌وه داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بكات و ئه‌گه‌ر كوردیش ئه‌وه‌ی بوێت و له نێوخۆی‌دا یه‌كگرتوو یه‌ك گوتار بن ئه‌وه پرسه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و ده‌بین به ده‌وڵه‌ت.