سه‌رۆكی ریال مه‌درید باس له كڕینی میسی ده‌كات و ده‌ڵێت پێی سه‌رسامم
خواكوڕك
سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید باس له كڕینی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین لێۆنێل میسی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” سه‌رسامم به ئاستی میسی و خۆشحاڵم به گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام ئه‌وه مه‌حاڵه.
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێك باسی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی دەكات بۆ ریزەكانی یانه‌كه‌ی و رایده‌گه‌ێنێت” بێ گومان ئارەزوو دەكەین میسی بگوازینەوە ریال مەدرید،چونكە من سەرسامم بە ئاستی ئەو یاریزانە، بەڵام رێگرییەك هەیە لەم رووە ، چونكە میسی كوڕی ئەكادیمیای یانەی بەرشلۆنەیە ، بۆیە زۆر ئەستەمە بتوانین ئەم بۆندە واژۆ بكەین”.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه بۆ كردنه”ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە لە وەرزی داهاتوو بۆندەكەی كۆتایی پێدێت و دەتوانێت بەشێوەیەكی خۆرایی پەیوەندی بە هەر یانەیەك بكات كە خۆی ئارەزوو دەكات.