ده‌ زانیاری گرنگ و به‌سود له‌ خواكوڕه‌كه‌وه‌ بخوێنه‌وه‌

خواكوڕك

كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ و به‌ سود كه‌ پێویتسه‌ بیزانین چونكه‌ ڕه‌نگه‌ رۆژێك له‌ رۆژان هه‌ر یه‌ك له‌ مرۆڤه‌ان پیویستیان به‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ هه‌بێ له‌ ژیانی رۆژانه‌یان یاخود له‌ سار كار و پرۆژه‌كانیان.

ده‌ زانیاری گرنگ كه‌ بریتین له‌ مانه‌ی خواره‌وه‌:-

1. ئەوانەی بۆ لەدەستتدانی دۆستێكیان دەگرین، گریانەكەیان بۆ ئەوەیە جارێكی تر كەسێكی وەكو ئەو لەژیان دروست نابێتەوە.
2. (موعەمەر قەزافی) سەرۆكی لیبیا لەگوندێك لەدایك بووە بەناوی (دۆزەخ).
3. لەكاتی پرسیاركردن لەشتێكی ئاسان متمانەت لەدەست دەدەیت.
4. كاتێك یەكەم كامێرا دروستكرا، دەبوو بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر لەبەرامبەری دابنیشی بۆ ئەوەی وێنەیەك بگرێت.
5. (بێلیە) یاریزانی بەناوبانگی بەرازیلی تەمەنی (10) ساڵ بوو لەساڵی (1950) لەگەڵ باوكی سەیری یارییەكانی جامی جیهانیان دەكرد، بەڵام ووڵاتەكەی سەرنەكەوت، باوكی ئەو یاریزانە گریا، بەڵام (بێلیە) بەباوكی ووت : باوكە كە گەورەبووم جامەكە بەرز دەكەمەوە، كاتێك گەورەبوو جامەكە بەرزی كردەوە.
6. تایلاند تاكە وڵاتی كیشوەری ئاسیایە كە لەلایەن ئەوروپیەكانەوە داگیرنەكراوە.
7. (لیۆناردۆ دافێنشی) نیگاركێش، لەیەك كات بەدەستێكی نیگاری كێشاوەو بەدەستێكی تریشی نووسیویەتی.
8. هەردەم بۆچوون وابووە كە قەبارەی دەیناسۆرەكان گەورەن، بەڵام هەندێكیان هێندەی مریشكێك بوون.
9. بەشێوەیەكی گشتی (48) زمان قسەكردن لەئەوروپاو (103) زمان لەئاسیاو (118) زمان لەئەفریقیاو (424) زمان لەئەمریكاو (117) زمانیش لەدوورگەكان قسەی پێدەكرێت.
10. لەبەریتانیا لەسەدەی شانزەیەم ڕێگە بە پیاوان دراوە لەژنەكانیان بدەن، بەڵام پێشی كاتژمێر (10) ی شەو.

Back to top button