پێنج جۆری خواردن و خواردنه‌وه نابێت بدرێت به منداڵ له‌به‌ر ئه‌م زیانه ته‌ندروستیانه

خواكوڕك
پێویسته له كاتی خۆراك خورادن جا هه‌ر خواردنێك بێت به تایبه‌تی خۆراكی منداڵان زۆر وریا بن، چونكه منداڵ هێشتا له‌شی گه‌شه‌ی ئه‌وتۆی نه‌كردووه ره‌نگه نه‌توانێت به‌رگه‌ی هه‌موو جۆڕه خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك بگرێت.
ئه‌م خواردن و خواردنه‌وانه‌ی خواره‌وه بریتین له پێنج خراپترین خۆراک بۆ منداڵ، که کێشه‌ی زۆریان بۆ دروست ده‌کات و نابیت بدریت به منداڵ:-
1/خواردنی به‌ستوو : ئه‌م جۆره خواردنانه پاش ئه‌وه‌ی که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له ژێر پله‌یه‌کی جێگیری ژێر سفره‌وه داده‌نرێن و پاشانیش ده‌توێنه‌وه تووشی له‌ده‌ستدانی ماده خۆراکیه‌کانیان ده‌بن و هه‌ندێک جار بۆ مادده‌ی زیانبه‌خش ده‌گۆڕدرێن ، ئه‌م خواردنانه بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ زیانیان زۆر زیاتره له سو‌ود .
2/گه‌نمه‌شامی : ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له چه‌وری تێر (saturated fat) ی تێدایه و ڕێژه‌ی توشبوون به قه‌ڵه‌وی زیاد ده‌کات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیان به خانه‌کانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و پاش ماوه‌یه‌ک توشی ئه‌گه‌ری ناچالاکییان ده‌کات .
3/ خواردنی نه‌سته‌له : ڕێژه‌ی کۆلستڕۆڵی زیانبه‌خش له خوێندا زیاد ده‌کات و کێشه‌ی ئالوده‌بوونیشی هه‌یه.
4/خواردنه‌وه‌ی قاوه: له منداڵدا ڕێژه‌ی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌کات و کێشه‌ی که‌مخه‌ویی دروستده‌کات، هه‌روه‌ها هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ زه‌ردبوونی ددان.
5/قارچک : چه‌ند جۆرێکی دیاریکراو له قارچک بۆ خواردن ده‌شێت و ئه‌وانی دیکه یان ژه‌هراوین و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی که‌سانی ئاسایی دروستده‌که‌ن یاخود که‌سه‌که تووشی ژه‌هراویبوونی گه‌ده و ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی لاشه‌یان ده‌که‌ن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به منداڵ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌گه‌ر نه‌خورێت زۆر باشتر ده‌بێت.