عێراق و سعودیە ڕێککەوتن

خواكوڕك
 
دوای سەردانەکەی حەیدەر عەبادی بۆ سعودیە،ڕاگەیاندنەکانی سعودیە ئاماژەیان بە ڕێکەوتنی نێوان سعودیە و ئێراق کردووە لەسەر چەند پرسێک.
 
پرسی تیرۆرو ڕوبەڕوبونەوەی گروپه تیرۆریستیەکان پرسێکی گرنگ بوو کە هەریەک لە مەلیک سەلمان و عەبادی جەختیان لە کاری پێکەوەیی کردەوەو لەو ڕوەوە بڕیاردرا هەردوو ووڵات پێکەوە پشتیوان و پشتگیری پاراستنی دۆخی ئاسایشی ناوچەکە بن.
هەر لەو سەردانەدا ڕێکەوتن کرا لەسەر دروست کردنی لێژنەیەکی باڵای هاوبەش بۆ پەرەپێدان و بەرەو پێش بردنی پەیوەندیەکان لە ئاستە جیاوازەکانی سیاسی و ئابوری و بازرگانی.
 
هاوکات عەبادی داوای لە مەلیک سەلمان کرد کە وڵاتەکەی ڕۆڵ بگێڕێت لەپڕۆسەی بنیات نانەوەی عێراق و دەڕفەتی زیاتری گەشت کردن بۆ حاجیانی وڵاتی عێراق بڕەخسێنێت.
Back to top button