رێكخستنی بەعس دەگەرێتەوە سلێمانی

خواكوڕك 

پاش ساڵی 1991 هەموو دامودەزگاكانی رژێمی بەعس و رێكخستنەكانی بەعس و رێكخراوە مخابەراتیەكان، پاشەكشەیان كرد لەسەرتاسەری كوردستان، بەڵام پەیوەندی نێوان رێكخستنی بەعس و هەندێك سەركردەی حزبی و سەرۆك هۆز لەكوردستاندا هەرمابوو، بەڵام پاش روخانی رژێمی بەعس لە عێراقدا ئەم بەڵگانە بڵاو كرانەوە كە تا كۆتایی تەمەنی رژێمی بەعس لەكوردستان پەیوندی نێوان رژێمی سەدام و چەند سەركردە كە دیارترینیان عەلی باپیر بوو پەیوەندی هەر مابوو، لەو بارەیەوەش چەندین بەڵگە بڵاو كرانەوە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، بۆ جارێكی تر لەسەرجەم شارەكانی عێراق بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی لقێكی رێكخستنی(ئیتحادیەكان) لەناو بەشێك لە زانكۆكانی سلێمانی دەستیان بەجوڵە كردووە، سەرچاوەیەكیش دەلێت، لەچەند كۆلێژێكی سەر بەزانكۆی سلێمانی رێكخستنێكی گوماناوی كە گۆمان دەكرێت سەر بە بەعس بن، خەریكی گروپ سازی و رێكخستنن”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، پاشماوەكانی بەعس كە ئێستا رێبەرەكەیان( عیزەت دووریە) لەناو شارەكانی عێراق دەستیان بەجوڵی بەرێكخستن كردنی خەڵك كردووە، گومان دەكرێت زەمینەی نا ئارامی سیاسی و دەنگی فەیس بووك كە لە سەر سەدام حسێن دەبیسترێت، وای لەو پاشماوانەی بەعس كردبێت بیر لە رێكخستن كردن بكەنەوە لە شاری سلێمانی”.

ئەو سەرچاوەی خواكوڕك دەشلێـ” لەیادی لەدایك بوونی سەدام لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان تا رادەیەك ئەو رێكخستنە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كاریان لەسەر بڵاو كردنەوەی ساڵیادی لەدایك بوونی سەدام كردەوە، لەئێستاشدا كار لەسەر وێنەكانی سەدام دەكەن، وتەكانی دەكات، لەناو شاری سلێمانی ئەمەش ئاشكرا بووە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەستت دەكەوێت كە فكرەی بەعسی بەتەواوی خۆی لەناو شاری سلێمانی لەئاست كۆلێژەكان لەزانكۆی سلێمانی دا بەرێكخستن دەكات، لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كار لەسەر وتەكان و فكرەی سەدام لەسەر خەڵك دەكەن”.

 

Back to top button