رووسیا نوێنەرایەتی پەیەدەی داخست

خواكوڕك

پاش ئەوەی ئەردۆگان داوا لە رووسیا كرد كە نوێنەرایەتی پەیەدە لە وڵاتەكەی دابخات، ئەم داوایەشی راستەوخۆ ئاراستەی پۆتین كرد، لەبەرامبەر ئەو داوایەی ئەردۆگان سەرۆكی رووسیا، وەڵام ئەردۆگان دەداتەوە و دەلێت نوێنەرایەتی پەیەدە دادەخەین لە رووسیا.

 

لەبەرامبەردا رووسیا داوای كردنەوەی دەرگای هاوایی لەسوریا دەكات، ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر پەكەكە لەژێر ئاماژەی رووسیا هێرشی و شەڕی شارەكانی باكوری كوردستانی دەست پێكرد، لەئەنجامدا زیاتر لە 1 ملیۆن و 500 هەزار كەس ئاوارە بوون، زیاتر لە چوار شار وێران بوون.

 

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە سیاسەتی شكەست خواردووی پەكەكە، كە لەژێر رۆشنای ” لەسەر كێشەكان دەژین” سیاسەت بەرێوە دەبات كوردی لەدوو بەشی كوردستان پاشەكشە پێكردوو، چارەنووسی ئەو دوو پارچەیە، خستۆتە ژێر پێ دەوڵەتانی زلهێزی جیهان و بەتایبەت ناوچەكە.

Back to top button