سلێمانی لەكۆمەڵكوژی كردنی ئێران رزگار بوو بەڵام ژەهرەكەیان بۆ ئێران ناردەوە

خواكوڕك 

ماوەیەك بەر لەئێستا 35 تانكەری بەنزیك كە هەڵگری مادەیەكی ژەهراوی وێرانكەر بوو، رەوانەی شاری سلێمانی كرا لەلایان ئێرانەوە، بەڵام لەلایان كۆالێتی كۆنترۆڵ كە پشكنینی بۆ كرا، رایگەیاندبوو كە ئەو بەنزینە مادەیەكی زۆری بەنزی تێدایە، كە لەهەردووجار بۆن كردنی راستەوخۆ تووشی شێرپەنجە دەبێت، بەڵام ئەمە لەمیدیاكانی سلێمانی بێدەنگی لێكرا، لەكاتێكدا ئەو بەنزینە راستەوخۆ كۆمەڵكوژی بەدوای خۆی دادەهێنا”.

ئەمرۆ لە راگەیاندراوێكی سنوری باشماخ، كە كۆپیەكی دەستی خواكوڕك كەوتووە، هاتووە،لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (2017/6/20) دوای ئەوەی دەركەوت، (35) تەنكەر بەنزین ژەهراوییە، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تایبەت، لیژنەیەك پێكهێنرا لە سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و پارێزگای سلێمانی”.لە سنوور  نێودەوڵەتیی باشماخ، 35 تەنكەر بەنزین ڕەوانەی ئێران كرایەوە”.

هەر لە راگەیاندراوەكەی سنوری باشماغدا هاتووە، لیژنەكە بڕیاری گەڕانەوەی ئەو بەنزینە ژەهراویەیان بۆ خاكی ئێران داوە، كە بەرلە ماوەیەك35 تەنكەر بەنزینی خراپ هێنرابوونە سنووری باشماخ و دواتر لە شاری سلێمانی دەستیان بەسەردا گیرا، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەم تانكەر نەوتیانە مادەیەكی مەترسیداری ژەهری تێدابووە، بەپێی یاسا نێودەوڵەتی دەكرێت دەستی بەسەر دابگرێت، بەدوا داچوون بۆ ئەوە بكرێت كە مەبەستی ناردنەكە چیە، لەسەر ئاستی نێودەولەتیش لایانی پەیوەندی دار لەو هەوڵە ئاگادار بكرێتەوە، چونكە لەهەر ئەگەرێك ئەگەر دەربازی ناو خەڵك بوبایە، كۆمەڵكوژی بەدوای خۆیدا دەهێنا”،

رێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێکدا لەبارەی مەترسییەکانی هێنانی ئەو تانکەرە بەنزینانە بۆ نێو سلێمانی بەكەناڵی رووداوی راگەیاندوو: “ئەو ماددەیەی لەنێو بەنزینەکەدایە، ماددەیەکی کوشندەیە، دەتوانین بڵێین 35 تانکەری ژەهر نەک بەنزین هێنرابوونە سلێمانی، ئیجرائات و پەرۆشییەکەی ئێمەش لەسەر ئەوەیە، رێگە بگیرێت لەوەی کاری لەمجۆرە دووبارەببێتەوە، ئەو کۆمپانیایەشی ئەو کارەی کردووە، مۆڵەتەکەی هەڵبووەشێندرێتەوە، بەهەمان ئەندازەش پێویستە ئیجرائات لەگەڵ فەرمانبەرە حکومییەکان بکرێت، جا بەرپرس بن یان فەرمانبەری ئاسایی”.
ئەو تانکەرە ژەهرانە لە خاڵی سنووری باشماخ ئۆکەیان بۆ کراوە و هاتوونەتە سلێمانی، رێکەوت زەکی دەڵێت: ” لە دەرەنجامی دەستکەوتنی زانیاری دزەپێکراو (ئیخباریکردن) دەست بەسەر ئەو تانکەرە ژەهرانەدا گیراوە، رەنگە ئەوانە وەکو باندی مافیایی لەنێوان خۆیان پێکنەهاتبن و ئیخبارییان لەیەک کردبێت، گومانی زۆریش هەیە پێشتریش حاڵەتی لەمجۆرە روویدابێت”.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ: “ئێمە لەو کۆبوونەوەیەدا پێداگریمان لەسەر ئەوە کرد ئەو بەرپرسە حکومییانەی لە خاڵی سنووریی باشماخ و لە سلێمانی لەم کارە بەرپرسن، لە کارکردن سڕبکرێن تاوەکو لە دادگا یەکلادەبێتەوە، چونکە ئەو بابەتە بەقەد تیرۆر مەترسی هەیە و ئومێدیشم وایە دادگا بەزووترین کات یەکلایی بکاتەوە”.

Back to top button