ئەندام پەرلەمانێكی یەكێتی نەوشێروان داوا لە بەرهەم ساڵح كرد ببێتە رێكخەری گشتی گۆڕان

خواكوڕك

ئەندام پەرلەمانێكی یەكێتی نهێنیەك ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، لەسەردانێكی بەرهەم ساڵح دا بۆ لای رێكخەری كۆچكردووی بزووتنەوەی گۆڕان لە لەندەن، داوای لێكراوە بێتە ناو گۆڕان و ببێتە رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵام لەلایان بەرهەم ساڵحەوە رەد كراوەتەوە كە جارێكی تر شەق بوونێكی تر لەناو یەكێتی دا دروست بكات”.

سالار مەحموود لەبارەی دیدارێكی بەرهەم ساڵح و نەوشێروان مستەفا، رێكخەری كۆچكردووی گۆڕان، لە لەندەن، رایگەیاند، لە نیسانى 2016دا نەوشیروان مستەفا رێکخەرى کۆچکردووى بزووتنەوەی گۆڕان لە لەندەن لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبووەوە، نەوشیروان مستەفا چەند جارێک پێشنیازی بۆ کردووە بێتە نێو بزووتنەوەی گۆڕان و ببێتە رێکخەری گشتیی  بزووتنەوەى گۆڕان، بەڵام د.بەرهەم گوتوویەتى “خۆم بە شایستەى ئەوە نازانم ئینشیقاقێکى دیکە لەنێو یەکێتیدا بکەم”.

شایانی باسە دوایین قسەى بەرهەم ساڵح لەسەر دۆخى یەکێتى، لەو بەیاننامەیەدا بوو کە لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلى بەناوى ناوەندى بڕیار لە 1/9/2016 واژۆیان لەسەر کرد. ئیدى لەو کاتەوە بەرهەم ساڵح نە قسەى لەسەر یەکێتى کردووە، نە بەشدارى کۆبوونەوەى ئۆرگانەکانى ئەو حیزبەى کردووە، هەرلەسەر بێدەنگی بەرهەم ساڵح ، بەرزان ئەحمەد کوردە، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى دەلێـ”بەرهەم ساڵح بڕیاریداوە تا شکۆ و حورمەت بۆ سەرکردایەتى و مەکتەبى سیاسى نەگەڕێتەوە، بەشدارى کۆبوونەوەکان نەکات”.

Back to top button