هیچ دەوڵەتێك هەڵوێستی جدی دژ بە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان نیە

خواكوڕك 
ماوەیەكە تەواوی میدیاكانی دژە بە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان، لە عێراق و كوردستان و بەشێكی كوردستانیش بەردەوام باس لەوە دەكەن، گوایە دەوڵەتانی ناوچەكە و جیهان دژ بە ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستانن، لەو باریەوە چاودێرانی یاسایی پێیان وایە، ئەم هەڵوێسانەی دەوڵەتانی ناوچەكە و جیهان، كە هەڵوێستیان بەرامبەر كوردستان و ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان دەربڕیوە، هەڵوێستی ئاسایی و سروشیتە، پێشتریش نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاندبوو كە هەڵوێستی وڵاتان هەڵوێستێكی سروشتیە”.
لەو بارەیەوە، ئاری مامشەیی نووسەر و چاودێری سیاسی بەخواكوڕكی راگەیاند”ناروونییەک هەیە لە یاسای نێودەولەتی لەبارەی ئەوەی جاڕدانی سەربەخۆیی، یاساییە یان نایاسایی؟ بەڵام دیارە لێکدانەوەکان بە گویرەی بەرژەوەندییە سیاسییەکان دابەشبوون؛ بۆ نموونە، ئەمەریکا پشتگیری سەربەخۆیی کۆسۆڤۆی کرد لە کاتێکدا رووسیا تا ئێستا دانیپێدا نانێت و کاتێک رووسیا پشتگیری سەربەخۆیی ئۆسیتیای باشوور و ناگۆرنۆ کەرەباخی کرد ئەمەریکا دژی وەستایەوە. هەندێک دەوڵەتی راگەیەندراوی دیکەش هەن کە هیچ دەوڵەتێکی گەورە پشتگیرییان ناکات، وەکو سۆماڵیلاند، هەروەها دەشلێـ”لە کاتی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیڵ، سیاسەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەمیشە دژ بە هەوڵی یەکلایەنەی حکوومەتەکەی (بن گۆریۆن) بوو و داوای یەکێتی خاکی فەڵەستین و چارەسەرکردنی كێشەکانی نێوان عەرەب و جوولەکەیان دەکرد. بەڵام ئیدارەی کۆشکی سپی یەکلایەنە و و پێشتر رانەگەیاندراو بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دەرەوە، هەر هەمان رۆژی جاڕدانی سەربەخۆیی، بە فەرمی ئیسرائیڵی وەکو حکوومەتێکی (ئەمری واقیع) بەسەر ئەو ناوچەیەی کۆنترۆڵی دەکرد، ناساند ساڵێک دواتر، ئەم دانپێدانانە (ئەمری واقیع)یەی گۆڕی بۆ (ئەمری یاسایی)”.
هەروەها مامشەیی دەشلێـ” بەڵام دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکان هەم ئاماژە بە بنەمای رێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری یەکتر دەکات، و هەم ئاماژە بە مافی چارەی خۆنووسینی میللەتان دەکات. ئەم ناڕوونییە یاساییە تەنها بە گوێرەی بەرژەوەندییە سیاسییەکان، نەک یاساییەکان، یەکلایی دەبێتەوە.
هەر لەبارەی كوردستان و ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی (ئاری مامشەیی) دەشلێ” ئەوەی بۆ کوردستان زۆر گرنگە، بوونی پشتگیری وڵاتانی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. بە رای من، لەبەر ئەو پەیوەندییە ئێجگار بەهێز و مێژووییە، فەرەنسا دەتوانێت رۆڵێکی زۆر چالاک و دۆستانە بگێڕێت لە کەیسی دانپێدانان بە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و کەیسەکەمان لە ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بجوڵێنێت و داکۆکی لێ بکات.
Back to top button