مەسرور بارزانی: هەنگاوەکانمان بەرە و ریفراندۆم دەستوری و ئاشتیانەن

خواكوڕك

مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان لە دیدارێكی دا لەگەڵ نوێنەری تایبەتی  سكرتێری گشتیی رێكخراوێكی نەتەوەی یەكگرتووەكان لەعێراق رایگەیاند”کە ریفراندۆم میکانیزمێکی دیموکراسیانەیە بۆ زانینی ویستی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و لە ئێستا و ئایندەشدا کوردستان بەشێک دەبێت لە فاکتەری چارەسەریی ئاشتیانەی کێشەکانی دەڤەرەکە و بۆ پرسی ریفراندۆمیش رێکاری دەستووری گیراوەتە بەر”.

نیوەڕۆی ئەمرۆ 20/6/2017 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جان کۆبیس نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە خرانە بەر باس و لە پەیوەندی بە ویستی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە، کە ئەوان پاڵپشتی لە ئەنجامدانی گفتوگۆی کارای نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن لە هەر دوو قۆناغی پێش ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم و ئاواتی خواست، کە بە شێوەیەکی ئاشتیانە گشت کێشەکان چارەسەر بکرێن.

لە بەرامبەردا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر ئەوە کردەوە، کە ریفراندۆم میکانیزمێکی دیموکراسیانەیە بۆ زانینی ویستی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و لە ئێستا و ئایندەشدا کوردستان بەشێک دەبێت لە فاکتەری چارەسەریی ئاشتیانەی کێشەکانی دەڤەرەکە و بۆ پرسی ریفراندۆمیش رێکاری دەستوووری گیراوەتە بەر، چونکە بە پێێ دەستوری عێراق پێگیری نەکردنی بەغدا بە دەستوور ئەم دەرگایەی بۆ گەلەکەمان واڵا کردووە، کە بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات، وێڕای ئەوەش لە گەل بەغدا بەردەوام دەبین لە دیالۆگێکی ئاشتیانە و بنیاتنەر بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە رێز لە خواست و ویستی هاووڵاتیان بگیرێت.

Back to top button