سەرۆ قادر:هەڵویستی كۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستی ئێرانە و جیاوازە لەگۆڕان

خواكوڕك 

لەمیانی دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی وار تیڤی سەرۆ قادر نووسەر و چاودێری سیاسی دەلێـ” دوو لایانەی سیاسی خۆیان دوور گرتووە لە ریفراندۆم، یەكەمیان گۆڕانە و ئەوەی تریشیان كۆمەڵە، جیاوازی لەنێوان ئەو دوو لایانە هەیە، گۆڕان لە فەوزای بێ سەركردە دایە، دەكرێت پاش مانگێكی تر هەڵوێستیان روونتر بێت، بەڵام بابەتی كۆمەڵی ئیسلامی پەیوەندی بە سیاسەتی ئێرانەوە، هەیە و ناكرێت هیچ حیسابێك بۆ كۆمەڵی ئیسلامی بكرێت، بەڵام دەبێت مناقەشە لەگەڵ لایانگرانیان بكرێت، بۆ ئەوە وەك سەركردەكانیان دژی نیشتمانی خۆیان نەبن”.

سەرۆ قادر دەشلێـ” دۆخی شلەقاوی ناو گۆڕان ئاڵۆزە و سەركردایەتی ئەو حزبەش بڕیاریان پێنادرێت، خیتابێكی پۆپۆلیستی و شەعبەوی و ناهەمەجۆڕ هەیە، بەڵام دەنگێكیش هەیە، دەلێت ئەگەر دەوڵەت بۆ سەربەخۆی بێت ئێمە بەلێی دەكەین، كەوایە ئەمە ئاماژەیەكی تێدایە، كە لەوانەیە مانگێكی تر روونتر ببێتەوە”.

لەبارەی  یەكێتی سەرۆ قادر دەشلێت، هەندێك كەسی ناو یەكێتی خۆیان بە نەوشێروانەوە بەستبوویەوە، كە هیچ چارەنووسێكیان نیە، دەبێت بگەرێنەوە بۆ ناو رای گشتی یەكێتی كوردستان، دەلێت چونكە ئەمانە وەك عادل موراد و هێرۆ هیچ چارنووسێكیان نیە”.

 

Back to top button