مالیكی كار بۆ دابڕاندنی سلێمانی لە ریفراندۆمدا دەكات
خواكوڕك
دوای دیاری كردنی وادەی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە بە شێوەی جیا پیشوازی لێكرا, هەروەها بەشێك لە سەركردە عێراقیەكان هەوڵەكانیان چڕ كردۆتەوە بۆ رێگری كردن لە سەر كەوتنی ئەم هەوڵەی هەرێكی كوردستان, نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق بەچڕی بۆ بەربەست دروستكردن لەبەردەم ریفراندۆمی كوردستان ھاتووەتە سەر خەت و بۆ ئەوەش سوود لە ناكۆكی و ململانێ سیاسییە ناوخۆییەكان و ھەندێ لەو كەسانە وەردەگرێت كە نزیكن لە خۆیەوە.
بە پیچی ئەو زا نیاریانەی دەست (خواكوڕك) كەوتوون لە ئێستادا نووری مالیكی هەولەكانی چڕ كردۆتەوە كە بۆ دژایەتی كردنی پرسی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی سوود لە ناكۆكیە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەت هەر یەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی بە كار بهێنێت بۆ دژایەتی كردنی ئەم پرسە, ئەگەر چی پێشووتریش چەند كە نالێكی دژایەتی كردنی هەرێمی كوردستانی بە كارهێنا لە وانە هاندانی پەكەكە لە ناوچەی شنگاڵ و دەوورووبەری بۆ بەكانتۆن كردنی ناوچەكەو دابڕینیان لە هەرێمی كوردستان, هەروەها لە رێگای حەشدی شەعبی كە جموجۆلەكانیان لە سەر سنوری هەرێمی كوردستان چڕ كردۆتەوە بە جۆرێك نا ئارامیان لە ناوچە سنوریەكان درووستكردووە, هەروەها پێشتور كارتی بە هەرێمكردنی سلێمانی تاقی كرۆدتەوە, بەڵام سەركەوتوونەبووە,
خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی ئاگادار زانیویەتی كە لە ماوەی رابردوو نوری مالیكی لەسەر ئاستی تاكەكان پەیوەندی بە چەند بەر پرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كردووە, ئەمە جگە لەوەی لە بەغدا لەرێگای فراكسیۆنەكانی نێوان ئەم دوو حزبە بەردەوام هەوڵی داوە بۆ بەر بەست دروستكردن لەبەردەم ئەم پرسە چارەنوس سازەی كوردستان.
بە گوتەی سەرچاوەكە، لەو كەسانەی كە مالیكی دیداری لەگەڵدا كردوون، كەسانێكی چەكدار و دەستڕۆیشتوو لە سلێمانی ھەن، كە مەترسیی ھەیە ئەو كەسانە رێگەخۆشكەر بن بۆ ئەنجامدانی تاوان و ھێرشكردنە سەر ئەو خەڵكەی پشتیوانیی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان، مالیكی ئەو ھەوڵەی لە رێگەی توركمانەكانیشەوە لە كەركووك داوە و ئەگەر خەڵكانێك ھەبن بۆ ھاوكاریكردنی ئەوە لە ھەموو شارەكانی كوردستان كار بۆ لەمپەر دروستكردن بۆ پرسە سترایژەی كوردستان دەكات.