ئاسایشی په‌یه‌ده رێگری له ناشتنی ته‌رمی شه‌هیدێكی كوردستان ده‌كات
خواكوڕك
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دوو رۆژی رابردووی پێشمه‌رگه له میحوه‌ره‌كانی خازر و گوێڕ، چه‌ند شه‌هید و بریندارێكی لێكه‌وته‌وه. یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه خه‌ڵكی رۆژئاوا و شاری قامیشلۆیه. له‌كاتی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیده‌كه بۆ زێدی ئه‌سڵی خۆی، ئاسایشی په‌یه‌ده رێگری له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه ده‌كات و ناهێڵێت ته‌رمه‌كه له سنوور بپه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌ی 15 هه‌زار كه‌س له خزم و دۆست و دانیشتوانی شاره‌كه، باوكی شه‌هیده‌كه به‌زۆر ته‌رمه‌كه ده‌په‌ڕێنیته‌وه و له قامیشلۆ به‌خاكی ده‌سپێرێت.
دژایه‌تیه‌كانی په‌یه‌ده ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردۆته‌وه و چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاش ده‌ستیكرد به ره‌شبگیری سه‌رۆك و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبانه‌ی له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمی كوردستانه‌وه نزیكن.