پەتای كولێرا تەنگی بە یەمەن هەڵچنیوە
خواكوڕك
نەخۆشی كولێرا یەكێكە لە پەتاكان كە تووشی گەدەی مرۆڤ دەبێت لە ڕێی بەكتریایەكەوە و نەخۆشییەكی گوێزراوەیە و لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگوازریتەوە بە هۆی خواردنی خۆراك و ئاوی توشبوو بەو ڤایرۆسە تووشی مرۆڤ دەبێ و دەبێتە هۆی سكچوونی زۆر بەهێزو مەترسیدار و خوێنی لەگەڵ دەبێ و پەستانی خوێن كەم دەبێتەوە و لە دوای گەیشتنی بە حاڵەتەكەی بە دۆخی خوێن هاتن تنیا سێ كاتژمێر لە ژیاندا دەمێنێتەوە و دواتر توشبوو گیان لە دەست ئەدات .
بۆیەكەمین جار نەخۆشی كولێرا لە نیمچە كیشوەری هیند و لە روباری گانجەوە سەری هەڵدا و دواتر بەرەو ڕوسیا و رۆژئاوای ئەوروپا و ئەمریكای باكور گوێزرایەوە ، یەكەم بلاوبونەوەی مەترسیدار لە بەنگالی هندستان بوو كە بووە هۆی گیان لە دەستدانی (10) هەزار كەس بەم شیوەیە لە چین و هندستان نزیكەی (100 ) هەزار كەس توشبوون ، لە ماوەی سالانی (1817 – 1860) زیاتر لە (15) ملیۆن كەس بە هۆی كولیراوە گیانیان لە دەستدا .
سێ مانگ لەمەوبەر لە 11ی 3ی 2017 ئاژانسی مرۆیی سەربە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای كرد ، حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی كولێرا لە شاری ملكالی باشوری سۆدان رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت و تۆمارەكان ڕوو لە بەرزبونەوە دەكەن و پەتایی كولێرا لە 14 شوێنی جیاجیا لە باشوری سۆدان بڵاوبووەتەوەو بە هۆی كولیراوە (137) كەس گیانیان لە دەست داوە .
ئەمرۆ 20ی 6ی 2017 جارێكی تر ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری بە بوونی كولێرا دایەوەو بەڵام لەوڵاتی یەمەن ، كەبە هۆی پەتای كۆلێراوە (1146) كەس گیانیان لە دەست داوە .
لە ڕاپۆرتێكدا ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە كەلە مانگی نیسانی ڕابردوو پەتای كولێرا لە شارەكانی یەمەن بڵاو بووەتەوەو تاكو ئێستا (166) هەزارو (978) حاڵەتی توشبوون بەو پەتایە تۆمار كراون و لەو ژمارەیەش ( 1146)كەس گیانیان لە دەست داوە .
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستووەتە ڕوو لە كۆی (22) پارێزگا لە (20) پاریزگای یەمەن پەتایی كولێرا تۆمار كراوەو كە زۆرترینیان لە پاریزگای (حجە) باكوری رۆژئاوای یەمەن بوون كە (195) گیانیان لەدەست داوە .