لە خواكوڕكەوە كۆمەلێك زانیاری گرنگ لە بارەی زمانەكانی جیهان بزانه

خواكوڕك
زمان یەكێكە لەكۆڵەكە گرنگەكانی ژیانی مرۆڤ كە دانیشتوانی جیهان زمانی جیاواز بۆ لەیەك گەیشتن و بەڕێكردنی كاروباری ژیان بەكاریدەهێنن.
نزیكەی ٢ هەزار زمانی جیاوان لەجیهاندا بونی هەیە، هەندێكیش لەزمانەكان بەهۆی بەكارنەهێنانیانەوە لەناوچون.
لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی زمانەكان بڵاوترین جۆری زمان و لەلایەن میلۆنان هاوڵاتیەوە بەكاردەهێندرێن .
ئەو زمانانەی وەك زمانی دایك لە جیهاندا بڵاون بریتین لە:
١- زمانی چینی: زمانی چینی بڵاوترین زمانی گفتوگۆیە لەجیهان و لەچەند زمانێكی كۆن پێكدێت كە گرنگترینیان مەندرینە.
ژمارەی ئەو كەسانەی زمانی چینی بەكاردەهێنن ١،٢ ملیار كەسن، لەو ڕێژەیەش ملیارێك كەس مەندرین بەكاردەهێنن بۆ ئاخاوتن.
٢- زمانی ئیسپانی: ژمارەی ئەو كەسانەی زمانی ئیسپانی بەكاردەهێنن ٥٧٠ ملیۆن كەسە، زمانی ئیسپانی زمانی وڵاتی ئیسپانیا و ناوەڕاست و باشوری ئەمریكایە.
٣-زمانی ئینگلزی: زمانی ئینگلزی بە زمانێكی جیهانی دادەندرێت بەڵام لە ڕیزبەندی سێیەمی زمانە بڵاوەكانی جیهاندا دێت بەو پێیەی ئەم زمانە لە لایەن ٣٦٠ ملیۆن كەسەوە وەك زمانی دایك بەكاردەهێندرێت، لەگەڵ ئەوەشدا نیو ملیار كەس لەجیهاندا ئەم زمانە وەك زمانی ڕۆژانەیان بەكاردەهێنن.
٤- زمانی هندی: ژمارەی ئەو كەسانەی زمانی هندی بەكاردەهێنن بریتین لە ٢٩٥ ملیۆن كەس، ئەم زمانە لەباكوری وڵاتی هندستان و بەشێكی بچوكی وڵاتی پاكستان بەكاردەهێنرێت.
٥- زمانی عەرەبی: زمانی عەرەبی بەهۆی جیاوازی جوگرافیاو ڕۆشنبیریەوە لەچەند دیالێكتێكی جیاواز پێكدێت و لەلایەن ٢٨٠ ملیۆن كەسەوە بەكاردەهێنرێت.
٦- زمانی پرتوگالی: ژمارەی بەكارهێنەرانی زمانی پرتوگالی ٢١٥ ملیۆن كەسە، ئەم زمانە بەهۆی داگیركەری پرتوگالەوە بڵاوبۆتەوە لەوانە لە وڵاتی بەڕازیل، چین و بەشێك لە هندستان.

٧- زمانی بەنگالی: زمانی بەنگالی لەوڵاتی بەنگلادیش و بەشێكی ڕۆژئاوای هندستان بەكاردەهێندرێت ژمارەی بەكارهێنەرانی ئەم زمانە ١٩٠ ملیۆن كەسە.
٨- زمانی ڕوسی: زمانی ڕوسی زمانی بڵاوی وڵاتی ڕوسیایە لەگەڵ سۆفیەتی كۆن، ئەم زمانە لەلایەن ١٤٥ ملیۆن كەسەوە بەكاردەهێنرێت.
٩- زمانی ژاپۆنی: ١٣٠ ملیۆن كەس زمانی ژاپۆنی بەكاردەهێنن ئەم زمانە لە ٢ هەزار هێمایی جیاواز پێكدێت .
١٠- زمانی بنجابی: ئەم زمانە لەلایەن ٨٨ ملیۆن كەسەوە بەكاردەهێنرێت لەناوچەی بنجاب لە پاكستان و باكوری خۆرئاوای هندستان.

Back to top button