میدیایی سلێمانی و سیاسیەكانیان یەك سەدە لە تێگەیشتنی یاسا و ئازادیەوە دوورن
خواكوڕك
پاش ئەوەی كەسێك بەناوی مەسعود عەبدولخاڵق لەسەر بنەمای تەزوویر كردن و چەواشەكاری و سوكایەتی كردن بەهێزی پێشمەرگە لەلایان هێزی پۆلیس لەسەر داوای دادگا، داوا دەكرێت، دەبرێتە بەردەم دادگا،گوتەی لێوەر دەگیرێت و ئازاد دەكرێت میدیای سیاسی سلێمانی كە لەژێر ناوی میدیای ئازاد خۆیان ناساندووە، لەلایان حزبەكانی سلێمانی و چەند كۆمپانیایەكی بیانی سپۆنسەری بۆ دەكرێت لەژێر ناوی ئازادی و چەندان دەستەواژەی تر كە بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی یاسایی سەدەیەك بۆ تێگەیشتنی ئەوان كەمەڵێی شارەزا بن، هەڵمەتی بۆ كرا، ئەمە رێك لەكاتێكدا بوو، كە نارنجۆك خرابووە ناو مزگەوت و هەوڵی كوشتنی مامۆستایی ئاینی دەدرێت میدیایی سەدەیەك دوای ئازادی هیچ هەڵمەتێك یان هەواڵێكیان لەسەر بڵاو نەكردەوە”.
چاودێرانی سیاسی لەو بارەیەوە دەلێن” لەسەر داوای كەریم شنگالی وەزیری بەوەكاڵەتی وەزارەتی پێشمەرگە، كەسێك بەناوی مەسعود عەبدولخالق، دەبرێتە بەردەم، دادگا، میدیایی سەدەییەك دوای ئازادی لەسەر بنەمای چاوت بگرە سلێمانیە و دەرزی ببینە هەولێرە، دەستی كرد بەهەڵمەت، ئازادی بۆ فۆتۆشۆپچی، كە پێشتر چەندین جۆڕ كاری تەزویری و لەژێر ناوی خەڵكی تر ئەنجامدابوو، دروو لە هەر بەهایەكی یاسایی و جێگیر كردنی ئازادی لەچوارچێوەی یاسادا، ناونیشانی ئازادیان بە دیدیێكی سەدەیەك پاش ئازادی خستە هەڵمەتی ئازادی بۆ فۆتۆشۆپچی”.
دڵزار حەسەن نووسەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، لەو بارەیەو دەنووسێـ”هەرناو ناونیشانێکی هەبێت، کۆی ئەو یاسای باری کەسێتی و سزادان و مەدەنیەکانی هەرێم هەیە، گشتی بە هەموارکراوی لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچوووە و دواجار لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێدەکرێت. نازانم کەسێک بەو یاسایانە دەستگیر بکرێت، جا ئەو کەسە، لە چ پلە و پایە و ئاستێکدا بێت، ئاخۆ ئەم یاسایە هەر بۆ ئەوە نییە، کەسی تاوانبار، یان تاوانبارکرا و بە سزای خۆی بگات؟!!. باشە بۆچی کە کەسێک دەستگیر دەکرێت، ئیدی هەللای بۆ دەکەن و لێناگەڕێن یاسا مەساری خۆی وەرگرێت و لەبەر چاوی ڕای گشتی و میدیاکاندا بەئاقارێکی دیکە دادەبردرێت، کە دواجار ڕاستی تاوانەکە وندەبێت، ئەمە بە پێچەوانەش ڕاستە، جاری واش هەیە دەسەلاتیش ئەم سیناریۆیانە دروست دەکات، بۆ شاردنەوەی تاوان”.
پێشتر مەسعود عەبدولخاڵق لە دیمانەیەكدا لەسەر شەڕی مووسڵ پێشمەرگەی بەكرێگرتە ناو بردوو رایگەیاند، کورد لەشەڕی ئازادکردنی موسڵ ھیچ دەستکەوتێکی نابێ جگە لەوەرگرتنی ٤١٥ ملیۆن دۆلار، ئەمەش كاردانەوەی بەدوای خۆی دا هێناو، وەزیری بەوەكاڵەتی وەزارەتی پێشمەرگە كەریم شنگالی داوایی یاسایی لەسەر ناوبراو تۆمار كرد، راپێچی بەردەم دادگا كرد، ئەمە لەكاتێكدایە، كە ناوبراو، لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بە تۆمەتی تەزویر كردن و تەشوێشی رای گشتی بە فۆتۆشۆپ تۆمەتبارە، بەناوی خەڵك لێدوانی داوە، هەوڵی چەواشەكاری و ساختەكاری داوە”.