ناتانیاهو هۆشداری بە ئێراندا هەڕەشە لە ئیسڕائیل نەكات

خواكوڕك
هەڕەشە دووبارەبووەكانی ئێران لە ئیسڕائیلدا, بە بەردەوامی لە زاری رایەدارو فەرماندارە سەربازیەكان دەبیسترێت, ئەمەش وای كردو كە ئەم جارە سەركردەكانی ئیسرائیل بێنێتە دەنگ, بنیامین ناتانیاهو سەرۆكوەزیری ئیسڕائیل رۆژی دووشەممە 19ی حوزەیران لە كۆبوونەوەی ئەندامانی پارتەكەی خۆی، پارتی لیكود، لە پەرلەمانی ئیسڕائیل گوتی پەیامی ئەو بۆ ئێران ئەوەیە هەڕەشە لە ئیسڕائیل نەكەن.
ناتانیاهو دەقی وتەكانی لە رێگەی گرتەیەكی ڤیدیۆی لە تویتەرەكەیدا بڵاوكراوەتەوە دەڵێت: ” ئێمە بەبەردەوامی چاودێری كردار و قسەكانی بەر پرسانی ئێران دەكەین, بۆیە من پەیامێكم بۆ ئێران هەیە: هەڕەشە لە ئیسڕائیل نەكەن.”
هەروەها پارتی لیكود لە راگەێندراوێكیدا ناوەڕۆكی ئەو وتانەی ئاشكرا كرد كە سەرۆكوەزیری ئیسڕائیل رۆژی دووشەممە بە ئەندامانی باڵای ئەو پارتەی گوتووە:” ناتەنیاهۆ بە ئەندامانی پارتەكەمانی گوت سوپا و دەزگاكانی هەواڵگریمان بە بەردەوامی چاودێری چالاكییەكانی ئێران دەكەن… ئەم چالاكیانە هەروەها هەوڵیان بۆ جێگیربوونیان لە سووریا و ناردنی چەكی پێشكەوتوو بۆ حیزبوڵڵا دەگرێتەوە.”
لیبەرمەن وەزیری بەرگری ئیسڕائیل گوتوویەتی وڵاتەكەی نیگەرانی هێرشی موشەكی ئێران بۆ سەر پێگەكانی داعش لە سووریا نییە.

Back to top button