دروستبوونى هێڵى جاشایه‌تى بۆ له‌ باربردنى ده‌رفه‌ته‌ چاره‌نوسسازه‌كان

راپۆرتى شیكارى: دانا مه‌نمى
 
هه‌ركاتێك بمانه‌وێت قسه‌ له‌سه‌ر هێڵێكى ترى سیاسى بكه‌ین ، ناچارین بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ڕابردوى میله‌ته‌كه‌مان و په‌ڕه‌كانى مێژوو هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌ و نمونه‌كان بهێنه‌وه‌ بۆ به‌رچاوو ڕوونى و تێگه‌یشتن له‌وه‌ى كه‌ له‌ مێژووى میله‌ته‌كه‌ماندا چى گوزه‌راوه‌ ، دوروستبوونى هێڵى تر له‌ مێژووى بزاڤى ڕزگاریخوازى كوردیدا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى ( شێخ مه‌حمودى حه‌فید ) له‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ى شێخ مه‌حمه‌دى حه‌فید دوو هێل یان ئاراسته‌ یانیش به‌ره‌ هه‌بوو ، هێلێكیان له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمودى حه‌فید بوون و هێڵه‌كه‌ى تریش به‌ده‌ستى ئینگلیزه‌كان دروست كرابوو بۆ سه‌رخستنى پرۆژه‌كانیان دژ به‌ شێخ مه‌حمودى حه‌فید ، كه‌ هه‌ندێكجار به‌ به‌ره‌ى ئێنگلیز یان به‌ره‌ى حكومه‌تى عێراقیش ناسرابوو .
دوایی شێخ مەحمود حەفید
 
دواى شێخ مه‌حمودى حه‌فیدیش تاساڵانى شه‌سته‌كان ئه‌م ململانێیه‌ نه‌ما ، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاى شه‌سته‌كان ململانێیه‌كى تر له‌ ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ى بارزانى نه‌مر سه‌ریهه‌ڵدا و هێلێكى تر به‌ ناوى (برایم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ ) دژ به‌ بارزانى نه‌مر دروست بوو، هیڵى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پاره‌و چه‌ك و هاوكارییان له‌ حكومه‌تى عێراقى ئه‌وكات (عبدالسلام عارف ) وه‌رده‌گرت ، به‌ تایبه‌تى له‌ ساڵى 1964 به‌ دواوه‌ بۆ لێكترازانى خه‌باتى شاخ هێڵى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ره‌ى ( جه‌لالى و مه‌لاى ) یان دروست كرد. سه‌ربارى كۆسپ و گیرو گرفتى سیاسى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق ، شۆرش به‌ سه‌ركردایه‌تى بارزانى نه‌مر به‌رده‌وام بوو له‌كڵپه‌دا بوو هه‌تا به‌یانى 11ى ئازارى 1970 كه‌ سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ به‌ ده‌ست هێنرا و به‌ره‌ى جه‌لالى تەسلیم بە بارزانى نه‌مر بوونه‌وه‌و بارزانیش عه‌فوى كردن و لێیان خۆش بوو، هەر له‌ ساڵى 1987 به‌ره‌ى كوردستانى له‌ نێوان لایه‌نه‌كان پێكهێنراو كۆتایی به‌ ناكۆكى سیاسى هێنرا و ساڵى 1991 ڕاپه‌رین ئه‌نجام درا و خه‌ڵكى كوردستان هه‌واى ئازادیان هه‌ڵمژى و رزگاریان بوو له‌ ڕژێمى به‌عسى خوێنمژو دیكتاتۆر ، دواى ساڵى 2003 و پرۆسه‌ى ئازادى عێراق كه‌ به‌یه‌كجارى حكومى به‌عس ریشه‌كێش كرا ، پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یی دا به‌ره‌و نزیكبونه‌وه‌ى زیاتر ده‌چوون و دواتر له‌ ساڵى 2007 بوونه‌ یه‌ك به‌ره‌و یه‌ك هێڵ و ڕێكه‌وتنامه‌ى ستراتیژى نێوان هه‌ردوو حزب هیچ جیاوازییه‌كى نێوخۆى و ده‌ره‌كى نه‌هێشته‌وه‌،  له‌م قۆناغه‌دا كه‌ كورد پێویستى به‌ یه‌كڕیزى و یه‌كده‌نگى نێوماڵه‌كه‌ى بوو ، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین له‌ ساڵى 2007 وورده‌ وورده‌ ئه‌و یه‌كڕێزى و یه‌كده‌نگییه‌ى بنكۆڵ كرد و له‌ ساڵى 2009 به‌فه‌رمى خۆی ناساند و بزوتنه‌وه‌ى گۆرانى ڕاگه‌یاند و له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كاندا یه‌كیان گرت و چه‌ندین كه‌پینیكان به‌ ناوى ئازادى و دیموكراسیه‌وه‌ گرت و وه‌زیفه‌ى سه‌ره‌كیان په‌كخستنى پرۆسه‌ى سیاسى و لێكترازانى نێوماڵى كورد بوو ، دواى هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2013 حكومه‌تى بنكه‌ فراوان دروست بوو ، هه‌موو هێڵ و به‌ره‌كانى نێو حزبى كوردى به‌شدار بوون له‌ حكومه‌تى بنكه‌ فراواندا تا ساڵى 2015 دیسانه‌وه‌ به‌ره‌كان ته‌قینه‌وه‌ “.
گەیشتن بە بڕینی مووچە و بودجە
 
له‌م قۆناغه‌دا كورد چه‌ندین فشارى هه‌رێمى و نێوخۆى له‌سه‌ر بوو ، له‌ ساڵى 2014 وه‌ بودجه‌و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ به‌غدا به‌ فه‌رمانى مالیكى برابوو ، نرخى نه‌وت له‌ 110 دۆلاره‌وه‌ دابه‌زیبوو بۆ 20 دۆلار هه‌ندێك جار خوارتریش ، شه‌ڕى گه‌وره‌ترین گروپ و ڕێكخراوى تیرۆریستى به‌ ناوى (داعش ) كورتكراوه‌ى ( ده‌وله‌تى ئیسلامى له‌ عێراق و شام ) به‌رده‌رگاى به‌ كورد گرتبوو ، له‌م دۆخه‌دا ڕووى ڕاسته‌قینه‌ى به‌ره‌ى نه‌یارو دژ به‌گه‌ڵ له‌ 23 ى حوزه‌یرانى 2015 هه‌ڵماڵدرا ، به‌ره‌ى گۆران كه‌ به‌ هێڵى نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین ناسراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان له‌شه‌ڕى داسه‌پاوى تیرۆرو ئیرهاب سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست نه‌هێنێت و به‌ره‌كان بێ سه‌ركرده‌و بێ خاوه‌ن بمێننه‌وه‌ په‌لامارى پرسى ویلایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیان دا شه‌وى 18 /19ى ئابى 2015 سكرتێرو سه‌رۆك و ئه‌میرو ڕێكخه‌رى هه‌رپێنج هێزه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى دۆسته‌كانى كورد ئه‌مریكاو ئه‌وروپا كۆبونه‌وه‌و رێكه‌وتن كه‌ سبه‌ینێ 19ى ئابى 2017 كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت ، هه‌تا ده‌رچه‌یه‌ك بۆ بیرو را جیاوازه‌كان ده‌دۆزرێته‌وه‌ ، به‌ڵام عینادى به‌ره‌ى نه‌وشیروانیزم ڕازى نه‌بوون و له‌ پلانى خۆیان بۆ موئامه‌ره‌كردن به‌رده‌وام بوون هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵێكى زۆریان دا بۆ به‌ستنى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڵام دواجار نیسابى یاساییان پێ ته‌واو نه‌كرا”.
ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان
 
له‌ دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌ كوردستانییه‌كان جگه‌ له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌ 7ى حوزه‌یرانى 2017 كه‌ به‌ ووردى دیراسه‌ى دۆخى سیاسى و ئه‌منى و سه‌ربازى و دۆخى ئابورى و قه‌یرانى دارایی و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دۆخى سیاسى و نێوماڵى كورد و یه‌كرێزى لایه‌نه‌كان كرا ، دواجار به‌ كۆى ده‌نگ بڕیاریاندا كه‌ 25 ى ئه‌یلولى 2017 رێفراندۆم ئه‌نجام بدرێت و له‌ 6ى 11ى 2017 هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت، دواى ئاوابوونى خۆرى ته‌مه‌نى (مام جلال ) به‌ هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ كه‌ له‌ توانایدا نه‌ماوه‌ مماره‌سه‌ى تواناكانى بكات ، بۆشایی سیاسى دروست بووه‌ و بارى سه‌رشانى سه‌رۆك بارزانى قورستر بووه‌ ، چونكه‌ سه‌رۆك بارزانى وه‌ك هه‌میشه‌ له‌لایه‌ك له‌ خه‌مى نێو ماڵى كوردیدا بووه‌ و له‌لایه‌كى تریش له‌ خه‌مى نێوماڵى حزبه‌ كوردییه‌كانیشدا بووه‌ ، له‌چه‌ندین وێستگه‌دا سه‌رۆك بارزانى هاوكارو ده‌ستبارى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بووه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنى كیچشه‌ نێو خۆییه‌كانیان و تێپه‌راندنى ناكۆكییه‌كانیان ، دواى ئه‌وه‌ى كه‌ چه‌ندین باڵ و ئاراسته‌ى سیاسى دروست بوون ، سه‌رۆك بارزانى چه‌ترى پێكه‌وه‌ بوونى سه‌رجه‌م باڵه‌كانى نێو یه‌كیتى بووه‌ .
شوێن بزربوونی بەرهەم ساڵح 
ساڵانێكه‌ (دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح ) شوێنێك بۆ خۆى نابینێته‌وه‌ كه‌ مماره‌سه‌ى تواناكانى خۆی تێدا بكات ، نه‌به‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆران رازى یه‌ ، نه‌به‌ گه‌رانه‌وه‌ش بۆ نێو یه‌كێتى و چوونه‌ ژێر چه‌ترى باڵى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ، ئایا دكتۆر به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ گۆران ڕێكبكه‌وێت رۆل َ و پێگه‌و به‌شى چى ده‌بێت ؟ یان گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ژێر باڵى هێرۆ ئیبراهیم وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆى ده‌یه‌وێت ؟ یانیش هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى له‌ یه‌كێتى و ڕاگه‌یاندنى حزبێكى نوێ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟ دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح موباده‌ره‌و داهێنانى سیاسى پێناكرێت چونكه‌ جورئه‌تى سیاسى نییه‌و تائێستاش به‌ دواى به‌رژه‌وه‌ندى گشتیه‌وه‌ نییه‌ هێنده‌ى به‌دواى پۆست و پله‌ى حیزبیه‌وه‌یه‌ ،پاشانیش خاوه‌نى هه‌ڵوێستێكى ڕوون و ڕاشكاو نییه‌ ، به‌ڵكو به‌ پێى میزاج بڕیارئه‌دات ، هیچ ده‌رفه‌تێك له‌به‌رده‌م دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح دا نییه‌ بۆ دروستكردنى هێڵى سێیه‌م .
Back to top button