وەڵامی كەمال رەئوف و مەسعود عەبدولخالق دەدرێتەوە.. بزانە چیان بڵاو كردۆتەوە لەناو خەڵك
خواكوڕك
مەسعود عەبدولخالق و كەمال رەئوف لەناو خەڵك وایان بڵاو كردۆتەوە گوایە راوێژكارێكی بارزانی داوای لێكردوون بێن دانیشن و روونكردنەوەیان بدەنێ لەسەر بابەتی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان، بەڵام سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەلێــ” ئێمە ئامادەین لەگەڵ هەموو كەسێك كە بەرچاوی روون نیە لەسەر پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان دانیشین و بەرچاو روونیان بدەینێ، بەڵام لە بەرنامەی هیچ راوێژكارێك و كادیرێك لە سەرۆكایەتی هەرێم نیە، لەگەڵ كەسانێك دابنیشن، كە دەزانین بۆ هەر وتارێك و دیمانەیەك پارە لە كامە كۆمپانیای ئێرانیش وەر دەگرن لە سلێمانی كە دژی نیشتمانەكەیان قسە دەكەن و بازرگانی بەگیانی هاوڵاتیان دەكەن”.
ئەو سەرچاوەیە دەشلێ” با خەڵك خۆی بڕیار بدات، كەسانێك ئەوەندە دڕ بن دژی مافی گەلی كوردستان و لە ئەفریقیاش هەواڵێك دژی كورد هەبێت ئەوان دەیرازێنەوە خوێ و ترشی پێدادەكەن، ئەگەر بەدەستیشیان نەكەوێت فۆتۆشۆپ دەكەن و بەزاری خەڵك دژی سەرۆكی هەرێم و پرسی دەوڵەتی كوردستان بڵاوی دەكەنەوە، لەكوێ مەجاڵی ئەوەیان تێ هێشتۆتەوە، كە بلێن ئەمانە لەبەرخاتری نەتەوە و نیشتمانی خۆیان رەخنە دەگرن دیاری تەرحێكی باشیان هەیە بۆ سەربەخۆی كوردستان، تا لەگەڵیان دابنیشین، ئەمانە لەلای ئێمە ئەوەندە بایەخدار نین، ئەو جۆڕە كەسانەش نین قسە و بڵاوكراوەكانیان شایانی هەڵوێستە لەسەر كردنی ئێمە بێت، چونكە ئەمانە جێبەجێ كاری بڕیار دراوانی دژە نەتەوەی كوردن، جا چ پێویست دەكات لەگەڵ ئامرازی جێبەجێ كار قسە بكرێت، بۆیە ئەمانە دوورە لە راستیەوە دەكرێت بۆ رەوازی بازاری هەرزانیان دژی نەتەوەكەیان ئەو قسەیان بڵاو كردبێتەوە”.
شایانی باسە پاش ئەوەی لەسەر داوای دادگا مەسعود عەبدولخالق بەتۆمەتی تەشیر كردن بە پێشمەرگە، دەستگیر كراو لەدادگادا، گووتەی لێ وەرگیرا، میدیا كەماڵ رەئوف بڵاوی كردەوە كە پێشتر سەرۆكایەتی هەرێم لەرێگای راوێژكارێكەوە داوای دانیشتن و بینینی لێكردووە، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبووە” چاودێرێكی سیاسیش پێی وایە پاش ئەو هەڵوێسەی میدیای و بەناو رۆشەنبیری سلێمانی كە لەلایان كۆمپانیا كانی ئێران لە سلێمانی سپۆنسەریان بۆ دەكرێت، دەركەوت كە سەدەیەك لەپاش تێگەیشتن بە سیاسەت و دیموكراسیەوەن، هەتا ئێستا لەرووی عەقل و قۆناغدا، لەقۆناغی سوونەتین و هێشتا لەگەڵ یاسا و سەروەری یاسا رانەهاتوون”.