لەناو كۆنگرێسی ئەمریكا لۆبی و پشگیری سەربەخۆی كوردستان بەهێزە

خواكوڕك 

لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی كوردستان 24 بەیان سامی عەبدولرحمان دەلێـ” ژمارەیەک کۆنگرێسمانی ئەمریکی پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، هەروەها دەشلێـ” ئەمریکا پرسی ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی کوردستانی بە گرنگ وەرگرتووە، ئەوان وەک نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ میدیاکار و بەرپرسانی حکوومەتی ئەمریکا بەردەوام دەبن و ”ئامانجەکان“ی گەلی کوردستانیان بۆ روون دەکەنەوە تێیان دەگەیەنن، کە کوردستان دەیەوێ بەشێوەیەکی دیموکراسی سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت ریفراندۆم میکانیزمێکی دیموکراسییە بۆ سەربەخۆیی.

هەر لە دیمانەكەی دا ئەو نوێنەرەی حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا دەشلێـ” تاوەکو ئێستا هەڵوێستی ئەمریکا دان بە مافی گەلی کوردستان دەنێت بۆ سەربەخۆیی، بەڵام کاتەکەی بە باش نازانێ ”ئێمەش بۆیان روون دەکەینەوە، کە ئێستا باشترین کاتە، چونکە عێراق مافی گەلی کوردستان نادات و وەک هاوبەش قەبووڵی ناکات، ئاماژەی بە بوونی ژمارەیەکی زۆر کۆنگرێسمانی ئەمریکی کرد، کە پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و پێیانوایە کوردستان مافی سەربەخۆیی هەیە”.

شایانی باسە رۆژی 7ی 6ی 2017 بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لایانەكانی باشووری كوردستان ئەنجامدانی ریفراندۆمیان لە رۆژی 25ی 9ی ئەمساڵ دیاری كردوو”.

 

Back to top button