ئاسایش به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌تاتۆیان له‌سه‌ر جه‌سته‌یان نه‌خشاندووه‌

خواكوڕك
دوای رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و دواتر كوشتنی (بارزان محمد)  له‌ كه‌ركوك كه‌ئاسایشی یه‌كێتی به‌هۆیه‌وه‌ تۆمه‌تباركرا، به‌هه‌مان شێوه‌ گه‌نجێكی خه‌ڵكی شاری سلێمانی به‌ناوی (ئه‌یوب ریشه‌) مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و ده‌وروبه‌ری هه‌یه‌.
خاڵی هاوبه‌شی ئه‌و دوو گه‌نجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ردووكیان به‌هۆی خۆشه‌ویستی زۆریان بۆ حزبه‌كه‌یه‌ن، تاتۆی سه‌ركرده‌كانیان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆیان نه‌خشاندووه‌، هه‌روه‌ها هه‌ردووكیان تاوانباركراون به‌ هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌ گرووپی مافیایی و جه‌رده‌ییه‌كان.
چاودێرێكی ئه‌منی پێیوایه‌، ره‌نگه‌ جۆرێك له‌ ته‌سفیه‌ی پێگه‌ی سیاسی پارتی له‌م زۆنه‌ گیرابێته‌به‌ر. ئه‌و چاودێره‌ ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ كه‌ سیسته‌می ئه‌منی سلێمانی نزیكه‌ی ساڵێكه‌ له‌ پله‌یه‌كی به‌رز خراوه‌ته‌گه‌ڕ، ره‌نگه‌ به‌هۆی ئه‌م جوڵه‌ ئه‌منیه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك حساباتی دیكه‌ش بكڕێت.

Back to top button