حسێن قایدی: پێنج هاووڵاتی تر له‌ چنگی تیرۆریستانی داعش رزگار كران

خواكوڕك

پڕۆسه‌ی ئازادكردنی هاووڵاتیانی كوردی ئێزیدی له‌ چنگی تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وامه‌ و نوسینگەی كاروباری ڕفێنراوانی كوردانی ئێزدی ڕایدەگەیەنێت” توانیوانە 5 منداڵی كوردی ئێزدی كە خەڵكی گوندی كۆجۆن ئازاد بكەن و ڕادەستی كەسوكارەكانیان بكەنەوە.
(حسێن قایدی) بەرپرسی نووسینگەری كاروباری ڕفێنراوانی كوردانی ئێزدی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیدا رایگه‌یاند” ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە 20/6/2017 پێنج منداڵی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگاركراون”.
ناوبراو ئه‌وه‌شی گوت”كه‌ ڕزگاركراوەكان بریتین لە دوو كوڕ و سێ كچ و خەڵكی گوندی كۆجۆن، ئاشكراشی كرد ‘ ژمارەی ئەوانەی لە دەستی داعش ڕزگار كراون، تا ئێستا 3036 كەس دەبن.

Back to top button