ئه‌مڕۆ و سبه‌یی ئه‌م دام و ده‌زگاو فه‌رمانگانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

خواكوڕك

به‌پێی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت،ئه‌مڕۆ چوارشەممە و سبه‌ی پێنج شەممەش چەند وەزارەتێك مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەی ئاشكرای مووچەی وەزارەتی دارایی رۆژانی چوار شەممەو پێنج شەممە بەم شێوەیە دەبێت:-

ڕۆژانى چوار شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 21-22/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

(وه‌زاره‌تى ناوخۆ،وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى،وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان،وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان،فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى،مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان) ى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى)

ئەگەرچی سەرەتا بەپێی خشتەكە رۆژی شەممە داندرابوو بۆ مووچەی ئەم شوێنانەی خوارەوە، بەڵام دابەشكردنی ئەو مووچانە پێش خرا بۆ رۆژی پێنج شەممە:

(وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن،وه‌زاره‌تى كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو
،وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار،وه‌زاره‌تى داد،ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى،سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم،سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان،سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران)

Back to top button