پۆلیسی هه‌ولێر:ئه‌ركی پۆلیس جێ به‌جێكردنی یاسایه مسعود عبدالخالقیش داواكراوه بۆیه ده‌ستگیركرا
خواكوڕك
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی (مه‌سعود عبدالخالق) روونكردنه‌وه ده‌دات و هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”سەرۆكی دەزگای ستاندەر لەسەر بڕیاری دادوەر دەستگیركرابوو، ئەوەش لەسەر سكاڵایەكی وەزارەتی پێشمەرگە بووە.
لیوا (عەبدولخالق تەڵعەت) بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا رایگەیاندووە، (مەسعود عەبدولخالق) سەرۆكی دەزگای ستاندەر لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە بانگهێشتكراوە بۆ بنكەی پۆلیس، هه‌روه‌ها لای هەمووان ئاشكرایە كەوا ئەركی پۆلیس جێبەجێكردنی یاسایە، هەروەها بانگهێشتكردن و لێكۆڵینەوەو دەستگیركردنی هەر هاوڵاتییەكیش لەلایەن پۆلیسەوە، تەنها لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر دەبێت.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه” كه بۆ ئەو مەبەستە، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە، پۆلیسی هەولێر هەستا بە بانگهێشتكردن و ئامادەكردنی ناوبراو بۆبەردەم بەڕێز دادوەر لەسەر كەیسێك كە پێشتر لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر لە دژی تۆمار كراوە.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتن بێ” مەسعود عەبدولخالق سەرۆكی دەزگای ستاندەر ئێوارەی دوێنێ سێ شه‌ممه 20/6/2017 لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە ئازادكرا، دوای ئەوەی لەسەر سكاڵایەكی وەزارەتی پێشمەرگە دەستگیركرابوو.